وتەبێژی پەیەدە: کورد لە هەموو شتێکی سووریا هاوبەش دەبێت
  2025-03-12       158       

وتەبێژی كاروباری دەرەوەی پارتی یەكێتی دیموكراتیک (PYD) لە لێدوانێک بۆ ئاژانسی فورات، سەبارەت بە ڕێککەوتنی فەرماندەیی هەسەدە و سەرۆکی کاتی سووریا، ڕوونی کردەوە: ئەو ڕێککەوتنە چەند ڕۆژ پێشتر لە دانیشتنی هاوبەشتی ئیدارەی خۆسەری باکوو و ڕۆژهەڵاتی سووریا و هەسەدە پەسند کرا .

ئاوێنە: ساڵح موسلیم وتەبێژی كاروباری دەرەوەی پارتی یەكێتی دیموكراتیک (PYD) لە لێدوانێک بۆ ئاژانسی فورات، سەبارەت بە ڕێککەوتنی فەرماندەیی هەسەدە و سەرۆکی کاتی سووریا، ڕوونی کردەوە: ئەو ڕێککەوتنە چەند ڕۆژ پێشتر لە دانیشتنی هاوبەشتی ئیدارەی خۆسەری باکوو و ڕۆژهەڵاتی سووریا و هەسەدە پەسند کرا و بڕیار درا کە ئەو لیژنانە پێک بێن و ڕێککەوتنی 7-8 ماددەی لێ بەرهەم هات.

ناوبراو وتیشی: ئێمە پاش ئەو هەمووە شەڕ و خەباتە لە هەموو شتێکی ئەم دەوڵەتەدا هاوبەش دەبین؛ لە ئیدارە، دەستوور، ژیان، ئابووری و لە هەموو شتێکدا.

هاوكات سەبارەت بە ناوەڕۆکی نامەی ئۆجەلان بۆ ئیدارەی خۆسەری کوردی سووریا، ئاشکرایکرد: بەڕێز ئۆجەلان لەو نامەدا جەختی لەوە کردووە کە ئێمە لە سەر ڕێبازێکی دروستین و پێویستە بەشێک لە سووریا بین و پێکەوە بگەینە ئاشتی. ئەگەرچی لە نامەکەی ئۆجەلاندا ئاماژە بە چەکدانانی هێزەکانی کوردی سووریا نەکراوە، بەڵام لە بابەتی ناوەڕۆکەوە، ڕێککەوتنی کورد و دەوڵەتی ناوەندی سووریا، هاوئاراستەی پەیامەکەی ئۆجەلانە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×