لەسلێمانی مۆلیدە ئەهلییەکان دەڵێن پابەندی بڕیارەكەی پرۆژەی ڕوناكی نابین
  2025-03-10       229       

سەرۆكی كۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلیەكانی سلێمانی ئاشكرایكرد كە نیگەرانن لە گرێبەستی تیمی پرۆژەی رووناكی و ڕایدەگەیەنن: ئامادەنین لەكاتی بچڕانی كارەبادا ئیش بە مۆلیدەكان بكەن.

ئاوێنە: ئەمڕۆ دووشەممە عوسمان محەمەد، سەرۆكی كۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلیەكانی سلێمانی بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند: “ئێمە نیگەرانین لەو گرێبەستەی كە تیمی پرۆژەی ڕوناكی یەك لایەنە ئامادەیی كردوەو داوای لە خاوەن مۆلیدە ئەهلیەكان كردووە كە تا ماوەی شەش مانگ نابێت مۆلیدەكان لاببرێت و لە ئامادەباشیدا بن بۆ هەر ئەمپڕێك كە پێشتر داویان بە هاووڵاتییان نرخی یەك هەزار دینار قەرەبوو دەدرێت بە خاوەن مۆلیدەكان”.

وتیشی: “داواكارییەكەی تیمی پرۆژەی ڕوناكی بۆ ئەوەیە، هەر كاتێك كارەبای پرۆژەكە بڕا و كێشەی تەكنیكی هەبوو ئەوا مۆلیدەكان ئیش بكەن و كارەبا بۆ هاووڵاتییان دابین بكەن”.

ئەوەشی خستەڕوو: “ئێمە بەو گرێبەستە ڕازی نین و داوا دەكەین بۆ هەر ئەمپێڕێك بڕی دوو هەزار دینارمان پێ بدرێت، بەپێچەوانەوە ئامادەنین لەكاتی بچڕانی كارەبادا ئیش بە مۆلیدەكان بكەین”.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×