ئەمریكا ئیدانەی كومەڵكوژییەكانی سوریا لەسەر دەستی "تیرۆریستە ئیسلامییەكان" دەكات
  2025-03-09       283       

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئیدانەی كۆمەڵكوژییەكانی سوریا لەسەر دەستی گروپە "تیرۆریستە ئیسلامییە توندڕەوەكان" دەكات و جەخت لە پشتیوانی وڵاتەكەی بۆ پێكهاتەكانی سوریا دەكاتەوە لەنێویشیاندا كورد. دەشڵێت، دەبێت دەسەڵاتی كاتی سوریا لێپرسینەوە لەئەنجامدەرانی كۆمەڵكوژییەكان لەدژی كەمینەكان بكات.

ئاوێنە: ماركۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، ئەمڕۆ یەكشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی"ئەمریكا ئیدانەی تیرۆریستە ئیسلامییە لەنێویاندا جیهادییە بیانییەكان دەكات كە لەم رۆژانەی دواییدا هەڵساون بە كوشتنی خەڵكی مەدەنی لە رۆژئاوای سوریا."

ماركۆ رۆبیۆ جەختی كردۆتەوە "ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا پاڵپشتی لە پێكهاتە ئایینی و ئەتنییەكانی سوریا دەكات لەنێویاندا كۆمەڵگە مەسیحی و دروزی و عەلەوی و كوردییەكان، سەرەخۆیشی خۆیشی ئاڕاستەی كەسوكاری قوربانییەكان دەكات."

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا وتوشیەتی، دەبێت دەسەڵاتی كاتی سوریا لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانی ئەم كۆمەڵكوژییانە لەدژی كەمینەكان لەسوریا بكات.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×