دوو شه‌ممه‌, 31 ی ئازار , 2025
وردبینی كۆتایی نەھاتوە و مووچه‌ی مانگی 2 زیاتر دواده‌كه‌وێت
  2025-03-04       472       

دابەشكردنی مووچەی مانگی شوبات-ی مووچەخۆرانی هەرێم زیاتر دوادەكەوێت و سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت: هێشتا وردبینی لە لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم تەواو نەبووە.

ئاوێنە: میدیاكانی یەكێتی لەزاری سەرچاوەیەكی وەزارەتی دارایی عێراق بڵاویانكردەوە، شاندێكی وەزارەتی دارایی هەرێم لە بەغدان و لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق لەبارەی مووچەوە كۆبوونەتەوە.

وتیشی، “پێناچێت لە دوو ڕۆژی داهاتووشدا مووچەی هەرێم ڕەوانە بكرێت”.

پێنج ڕۆژ لەمەوبەر، وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاند، لیستی مووچەی مانگی شوبات-ی مووچەخۆرانی هەرێم بە سیستمی پایڕۆڵ ڕەوانەی بەغدا كراوە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×