ترەمپ بۆ زلێنسكی: تۆ دیكتاتۆریت
  2025-02-28       282       

ڤلادیمیر زلێنسكی، سەرۆكی ئۆكرانیاو دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لەكۆشكی سپی دەبێتە دەمەقاڵەیان و ترەمپ بە سەرۆكی ئۆكرانیا دەڵێت "چەکێكی زۆرمان داوە بە ئۆکرانیا کە یارمەتیدەر بوە لەشەڕی دژی ڕوسیا، پێویستە سوپاسگوزاری من بیت، تۆ دیكتاتۆرێكی هەڵنەبێژردراویت"، زلێنسكی لەوەڵامدا دەڵێت، "ئێمە سوپایەكی باشمان هەیە و ئاگربەستمان دەوێت بەڵام ڕوسیا دەیشكێنێت".

 

ئاوێنە: لە میانەی سەردانەكەی ڤلادیمێر زلێنسكی بۆ ئەمریكاو لەدوای كۆبونەوەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ لەکۆشکی سپی، ترەمپ لەبەرچاوی رۆژنامنووسان پێیووت "وڵاتەكەت لەكێشەیەكی گەورەدایە و تۆ ئەو جەنگە نابەیتەوە".
  
زلێنسكی قسەکەی پێبڕی‌و وتی "ئێمە ئێستا لە وڵاتەكەمان سوپایەكی باشمان بنیادناوە و سوپاستان دەكەین كە یارمەتی ئێمەتان داوە، ئێمە ئاگربەستمان دەوێت بەڵام ڕوسیا دەیشكێنێت".

 ترەمپ لوەڵامدا وتی "ئێمە 350 ملیار دۆلار و چەكمان بە ئێوە داوە، پیاوەكانتان ئازان بەڵام چەكی ئێمەتان پێیە، ئەگەر چەكی ئێمەتان پێنەبوایە  ئەو جەنگە بە دو هەفتە تەواو دەبو، تۆ خەڵكەكەت دەمرن، سەربازت نیە، زۆرباش دەبێت كە كۆتایی بەم جەنگە بهێنن، بەڵام تۆ (زلێنسكی) هەر دەڵێت من ئاگربەستم ناوێت و دەمەوێت بەردەوام بم".

وتیشی "تۆ لە پێگەیەکی دیکتاتۆریدایت و ملیۆنان كەست توشی كێشە كردوە و جیهانت لە جەنگی جیهانیی سێیەمەوە نزیک کردوەتەوە، ڕێز لە ئەمریكا ناگریت و سوكایەتی پێدەكەین، لەكاتێكدا دەمەوێت وڵاتەكەت ڕزگار بكەیت".

پاشان کە سەرۆکی ئۆکرانیا کۆشکی سپی بەجێهێشت، هیچ کەس لەبەرپرسانی ئەمەریکی لەگەڵی نەهاتنەدەر.

 

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×