ئەمریكا: بانگەوازەكەی ئۆجەلان پێشهاتێكی گرنگە
  2025-02-28       245       

ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بانگەوازەكەی ئۆجەلان بۆ كۆتاییهێنان بە شەڕ بە "پێشهاتێكی گرنگ" ناودەبات و خوازیاریشە بانگەوازەكە ببێتە مایەی هێوركردنەوەی توركیا لەبارەی رۆژئاوای كوردستان.

ئاوێنە: براین هیوز، وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنوسان، رایگەیاند، بانگەوازەكەی ئۆجەلان بۆ كۆتاییهێنان بە شەڕ، "پێشهاتێكی گرنگە" و دەكرێت لە بەرژەوەندی هەوڵەكانیشدا بێت بۆ شەڕی داعش.

براین هیوز وتوشیەتی، هیوادارین بانگەوازەكە یارمەتیدەر بێت بۆ هێوربونەوەی توركیای هاوپەیمانمان لەبارەی هاوبەشەكانی ئەمریكا لە شەڕی دژ بە داعش لە باكوری رۆژهەڵاتی سوریا(رۆژاڤا).

وتەبێژەكەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا وتویەتی، پێمانوایە بانگەوازەكە یارمەتیدەر دەبێت بۆ هێنانی ئاشتی بۆ ئەم ناوچە پڕ لە كێشەیە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×