محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه هۆشداریدایه پارێزگاره‌كان له‌باره‌ی راگه‌یاندنی پشوی ناوه‌نده‌كانی خوێندن و رایگه‌یاند، ده‌بێت ره‌چاوی كات بكرێت بۆ ته‌واوكردنی پرۆگرامه‌كانی خوێندن.
ئاوێنە: باسم عه‌وادی وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیران، رێنمایی پارێزگاره‌كانی كرد، هۆكاری ڕاسته‌قینه و ڕه‌وا بۆ ڕاگرتنی ده‌وامی فه‌رمی به گشتی و له كاتی خراپی بارودۆخی كه‌شوهه‌وا و به تایبه‌تی ڕاگرتنی ده‌وامی خوێندن بخه‌نه‌ڕو.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، سودانی جه‌ختی له پێویستی ڕه‌چاوكردنی دابینكردنی كاتێكی پێویست بۆ ته‌واوكردنی پرۆگرامی په‌روه‌رده‌یی و خوێندن و هه‌روه‌ها پابه‌ندبون به كاته دیاریكراوه‌كان بۆ ساڵی خوێندن كردۆته‌وه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه له‌چه‌ند رۆژی رابردودا و به‌هۆی دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما، ژماره‌یه‌ك له پارێزگاكانی عێراق پشوی فه‌رمیان له‌ناوه‌نده‌كانی خوێندن راگه‌یاند و به‌شێك له پارێزگاكانیش، ده‌وامی فه‌رمانبه‌رانیان كه‌مكرده‌وه.