رێبوار تەها، پارێزگاری كەركوك رایگەیاند، ئه‌و سه‌ربازانه‌ی ئەمڕۆ له گوندى "شه‌ناغه" په‌لامارى جوتیارانى كوردیان دا، ده‌ستبه‌سه‌ركراون و لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر پێكهێنرا. دەشڵێت، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیشمان ئاڕاسته‌كرد بۆ كشانه‌وه‌ى هێزه سه‌ربازییه‌كان له‌و سنوره.
ئاوێنە: رێبوار تەها، پارێزگاری كەركوك، كەمێك لەمەوبەر رونكردنەوەیەكی لەبارەی رێگرییەكانی هێزەكانی سوپای عێراق لە جوتیارانی كورد بۆ كێڵانی زەوییەكانیان لە سنوری سەرگەڕان بڵاوكردەوە.
پارێزگاری كەركوك رایگەیاندوە"ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌نگى به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى بڕیاره‌كانى (مجلس قیاده‌ى سه‌وره)دا‌و بو به بڕیار، بۆ جێبه‌جێكردنیشى چاوه‌ڕوانى ڕێنماییه‌كانى حكومه‌تى ناوه‌ندیین، بۆیه له‌ئێستادا پێویسته هه‌مو لایه‌ك خۆڕاگربن بۆ له‌ده‌ست نه‌چونى ئه‌م ده‌ستكه‌وته."
هێمای بۆ ئەوەش كردوە "جوتیارانى سنوری سەرگەڕان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه لە‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانتانین به‌ڵام ده‌رفه‌ت بده‌ن له‌ڕێگاى دامه‌زراوه یاسایی و فه‌رمییه‌كانه‌وه به‌و ئامانجه بگه‌ین."
وتوشیەتی"ئه‌و سه‌ربازانه‌شى كه ئه‌مڕۆ له گوندى شه‌ناغه په‌لامارى جوتیارانى كوردیان دا، ده‌ستبه‌سه‌ركراون و لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر پێكهێنراو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیشمان ئاڕاسته‌كرد بۆ كشانه‌وه‌ى هێزه سه‌ربازییه‌كان له‌و سنوره."
رێبوار تەها ئەوەشی خستۆتەڕو "له‌پاش په‌یوه‌ندیمان و ئاگاداركردنه‌وه‌ى به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران، به‌ڕێزیان بڕیاریدا به ناردنى لیژنه‌یه‌ك به سه‌رۆكایه‌تى بریكارى وه‌زیرى داد بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنى دۆخه‌كه، سبه‌ینێش له دیوانى پارێزگا كۆبونه‌وه‌یه‌كى تایبه‌تمان له‌گه‌ڵیان ده‌بێت."
لە كۆتایی رونكردنەوەكەیدا پارێزگاری كەركوك جەختی كردۆتەوە كە "هێورى و خۆڕاگری جوتیارانى سنورى سه‌رگه‌ڕان له‌به‌رژه‌وه‌ندى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كه‌دایه."
دەقی رونكردنەوەكە:
رونكردنه‌وه:
كێشه‌ی زه‌وی و زاری جوتیاران به‌گشتى كێشه‌یه‌كى قوڵ و ماوه‌درێژه، له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربونمان هه‌وڵى جددیمان داوه بۆ چاره‌سه‌ركردنى، ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌رى له حكومه‌تى ناوه‌ندهو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌فته‌ى ڕابردو له‌به‌غدا بوم و نوسراوى فه‌رمیمان ئاڕاسته‌ى نوسینگەی سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق كرد، بۆ جیاكردنه‌وه‌ى ئه‌و زه‌وییانه‌ى كه بڕیارى دادگایان له‌سه‌ر نییه، تا جوتیاران بتوانن كارى كشتو‌كاڵى خۆیان بكه‌ن و هه‌مو هه‌نگاوه‌كان به ئاڕاسته‌ى چاره‌سه‌ركردن بون.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌نگى به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى بڕیاره‌كانى (مجلس قیاده‌ى سه‌وره)دا‌و بو به بڕیار، بۆ جێبه‌جێكردنیشى چاوه‌ڕوانى ڕێنماییه‌كانى حكومه‌تى ناوه‌ندیین، بۆیه له‌ئێستادا پێویسته هه‌مو لایه‌ك خۆڕاگربن بۆ له‌ده‌ست نه‌چونى ئه‌م ده‌ستكه‌وته، جوتیارانى سنوری سەرگەڕان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه لە‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانتانین به‌ڵام ده‌رفه‌ت بده‌ن له‌ڕێگاى دامه‌زراوه یاسایی و فه‌رمییه‌كانه‌وه به‌و ئامانجه بگه‌ین.
هه‌ر له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى زه‌ویوزار، به‌ر له دو هه‌فته بڕیارماندا گرێبه‌ست بكرێت بۆ هه‌مو زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانى سنورى تۆپزاواو یایچى و تركه‌ڵان كه ماوه‌ى حه‌وت ساڵ كێشه‌یان هه‌بو. بۆیه له‌سنورى سه‌رگه‌ڕانیش هه‌نگاومان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان ناوه.
ئه‌و سه‌ربازانه‌شى كه ئه‌مڕۆ له گوندى شه‌ناغه په‌لامارى جوتیارانى كوردیان دا، ده‌ستبه‌سه‌ركراون و لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر پێكهێنراو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیشمان ئاڕاسته‌كرد بۆ كشانه‌وه‌ى هێزه سه‌ربازییه‌كان له‌و سنوره.
له‌پاش په‌یوه‌ندیمان و ئاگاداركردنه‌وه‌ى به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران، به‌ڕێزیان بڕیاریدا به ناردنى لیژنه‌یه‌ك به سه‌رۆكایه‌تى بریكارى وه‌زیرى داد بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنى دۆخه‌كه، سبه‌ینێش له دیوانى پارێزگا كۆبونه‌وه‌یه‌كى تایبه‌تمان له‌گه‌ڵیان ده‌بێت.
جارێكى دیكه جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه كه هێورى و خۆڕاگری جوتیارانى سنورى سه‌رگه‌ڕان له‌به‌رژه‌وه‌ندى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كه‌دایه.
ڕێبوار تەها مستەفا
پارێزگاری كەركوك