خشتەی نوێی مووچەی بنەڕەتی فەرمانبەران و پلەکانیان بڵاودەکرێتەوە
  2025-02-15       8126       

میدیای پارتی بڵاویکردووەتەوە، دوای ڕێککەوتنی نێوان هەردوو وەزارەتی دارایی کوردستان و عێراق، مووچەی بنەڕەتی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان گۆڕانکاری بەسەر دادێت. هەندێک زیاد و هەندێک مووچەکانیان کەمدەکات.

بەگوێرەی میدیای پارتی، وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم بۆ دانانی مووچەی بنەڕەتی کار بە یاسای ژمارە ٢٢ـی ساڵی ٢ــ٨ی یاسایی مووچەی فەرمانبەرانی كەرتی گشتی کردووە، بەڵام دوای ڕێککەوتنی لەگەڵ عێراق، وەزارەتی دارایی لیژنەیەک پێکدەهێنێت بۆ ئەوەی هاوشێوەی عێراق کاربە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ژمارە ٤ـــی ساڵی ٢ـ١٥ بکات، بۆ خشتەی میلاکات و بۆ مووچەی بنەڕەتی و سەرمووچە و پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران.

مووچەی تەواوی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەدوای تەواوبوونی کارەکانی لیژنەی وەزارەتی دارایی و پەسەندکردنی لەلایەن عێراق، بەم شێوەیە دەبێت:

ـ بەرزترین مووچەی بنەڕەتی بۆ فەرمانبەری پلە یەک دەبێت، کە ٩١٠ هەزار دینارە، بەڵام بەراورد بە مووچەکەی پێشووی، فەرمانبەری پلە یەک ٣٨ هەزار دینار لە مووچەی بنەڕەتییەکەی کەمدەبێتەوە.

ـ فەرمانبەری پلە دوویش، مووچە بنەڕەتییەکەی ٧٢٣ هەزار دینارە، ئەمانیش ٣٥ هەزار دینار لە مووچە بنەڕەتییەکەیان کەم دەبێتەوە.

ـ فەرمانبەری پلە سێ کە مووچە بنەڕەتییەکەیان ٦٢١ هەزار دینارە، ٢١ هەزار دینار لە مووچەی بنەڕەتی کەمدەبێتەوە و ئەبێتە ٦٠٠ هەزار.

ـ فەرمانبەران لە پلەکانی چوار تاوەکو حەوت دەستکاریی ناکرێن و مووچەی بنەڕەتییان وەکو خۆی ئەمێنێتەوە.

- پلە چوار ٥٠٩ هەزار ئەویش مووچەی بنەڕەتی وەک خۆی و دەستکاری ناکرێت، بەڵام  تەنیا "عەلاوە"ی ساڵانەی کەمدەبێتەوە.

- پلە پێنج ٤٢٩ هەزار ئەویش مووچەی بنەڕەتی خۆی دەبێ، تەنیا "عەلاوە"ی ساڵانەی کەمدەبێتەوە.

- پلە شەش ٣٦٢ هەزار هەروەک خۆی دەمێنێتەوە، ئەمان ''عەلاوە"ی ساڵانەیان وەکو خۆیەتی.

- پلە حەوت هەر ٢٩٦ هەزار وەردەگرێ.

هەر بەپێی میدیای پارتی بێت، ئەو پلە وەزیفیانەی مووچەیان زیاد دەبێت ئەمانەن:

- پلە هەشت لە ٢٤٥ هەزارەوە دەبێتە ٢٦٠ هەزار، لە مووچە بنەڕەتییەکەی ٢٠ هەزار زیاد دەبێت.

-  پلە نۆ لە ١٨٥ هەزارەوە دەبێتە ٢١٠ هەزار، لە مووچە بنەڕەتییەکەی ٢٥ هەزار زیاد دەبێت.

- پلە ١٠ کە دوایین پلەی وەزیفییە لە مووچەی بنەڕەتی ٣٠ هەزار دینار زیاد دەبێت، ئێستا کە ١٤٠ هەزار وەرەگرن، دەبێتە ١٧٠ هەزار دینار.

هاوکات پلە تایبەتەکانیش بەمشێوەیەیە:

بەڕێوبەری گشتی و هاوشێوەکانی لەو پلەیە، ملیۆنێک و ٥٠٠ هەزار دینار مووچەی بنەڕەتییان دەبێت.

پلە تایبەتەکانیش مووچەی بنەڕەتییان دوو ملیۆن دینار دەبێت.

پلە تایبەتەکانی وەکو بریکاری وەزیر و ڕاوێژکاران دوو ملیۆن و ٤١٣ هەزار دینار مووچەی بنەڕەتییان دەبێت.

زیادبوونی عەلاوە (سەرمووچەی ساڵانە)
پێشتر عەلاوە لە ٤ هەزار دینار دەستیپێدەكرد بۆ ٢٠ هەزار دینار، بەڵام ئێستا گۆڕانكاری كراوە و لە ٣ هەزار دینار دەستپێدەكات بۆ ٢٠ هەزار دینار ئەویش بەم شێوەیە:

ـ پلە یەك وەك خۆی هەر ٢٠ هەزار دینارە.

ـ پلە دوو وەك خۆی هەر ١٧ هەزار دینار ماوەتەوە.

ـ پلە سێ لە دوانزدە بووەتە ١٠ هەزار دینار.

ـ فەرمانبەری پلە چوار لە ١٠ هەزار بووەتە ٨ هەزار دینار.

ـ فەرمانبەرانی پلە پێنج لە ٧ هەزار بووەتە ٦ هەزار دینار.

ـ فەرمانبەری پلە شەش و حەوت وەك خۆیی ٦ هەزار دینار.

ـ پلە هەشت و نۆ لە ٥ هەزار دینار كەمكراوەتەوە بۆ ٣ هەزار دینار.

ـ ساڵانە فەرمانبەری پلە ١٠ سێ هەزار دیناری بۆ زیاد دەبێت كە پێشتر چوار هەزار دینار بوو.
 

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×