فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا دەوروبەری گوندی “چنارتوو”ـی لە ناحیەی ئاغجەلەری سنوری چەمچەماڵ بۆردومانکرد، بەڵام تائێستا زیانەکانی هێرشەکە نەزانراوە.
ئاوێنە: هێمن بەهجەت، بەڕێوبەری شارەدێی ئاغجەلەر ڕایگەیاند "هێزەکانی پۆلیس چوونەتە نزیک شوێنی بۆردومانەکە، بەڵام بەهۆی ئەوەی تائێستا فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسووڕێتەوە نەیانتوانیوە بچنە شوێنی بۆردوومانەکە.
بەڕێوەبەری شارەدێی ئاغجەلەر جەختیشیکردەوە کە "بەهۆی ئەوەی هێزەکانی پۆلیس ناتوانن بچنە شوێنی بۆردوومانەکە و زیانەکانی بۆردومانەکە نازانین".