وەزیری دەرەوەی فەرەنسا: لەگەڵ مەزڵوم عەبدی لە هەولێر كۆدەبمەوە
  2025-04-23       164       

وەزیری درەوەی فەرەنسار رایگەیاند، لە چوارچێوەی سەردانەكەیدا بۆ هەرێمی كوردستان لەگەڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هەسەدە لە هەولێر كۆدەبێتەوە.

ئاوێنە: ژان نوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، ئەمشەو چوارشەممە، لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند، لە چوارچێوەی سەردانەكەمدا بۆ هەرێمی كوردستان لەگەڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە لە هەولێر كۆدەبمەوە.

 وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە بەسەردانێك گەیشتە هەولێرو بەجیا لەگەڵ مەسعود بارزانی، مەسرور بارزانی و نێچیرڤان بارزانی كۆبوەوەو لەدوای كۆبونەوەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەشیان ئەنجامدا.

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا رایگەیاند، سەردانەكەم بۆ هەولێر نیشانەی پەیوەندیی بەهێزی فەرەنسایە لەگەڵ هەرێمی کوردستان.

ژان نۆیێل بارۆ، داواشی كرد بەزوترین كات حكومەتی نوێی هەرێم پێكبهێنرێت.

لای خۆیشییەوە نێچیرڤان بارزانی، وتی، لەگەڵ وەزیری دەرەوەی فەرەنسا "گفتوگۆیەکی فراوان و بەرهەمدارمان" ئەنجامدا.

 وتیشی،"جەخت لە پابەندبون بە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و فراوانکردنی هاریکاریی هاوبەش لە هەمو بوارەکاندا دەکەینەوە، بەتایبەتی لە بەهێزکردنی سەقامگیری و ئاسایش و هاریکاریی ئابوری و کولتوری و بوارەکانی دیکەیش".

 

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×