لە كەركوك سێیەم حاڵەتی گیانلەدەستدان بە تای خوێنبەربون تۆماركرا
  2025-04-23       85       

ئەمڕۆ چوارشەممە، سێیەم حاڵەتی گیانلەدەستدان بە تای خوێنبەربون لە كەركوك تۆماركرا، هەروەها حاڵەتێكی دیكەی توشبون بە پەتاكەش تۆماركرا.

ئاوێنە: میدیا عێراقییەكان لەزاری سەرچاوە پزیشكییەكان لە پارێزگای كەركوك بڵاویان كردۆتەوە، ئەو كەسەی ئەمڕۆ بە تای خوێنبەربون لە كەركوك گیانی لەدەستداوە پیاوێكی 52 ساڵان و قەساب بوە.

ئەوەش سێیەم حاڵەتی گیانلەدەستدانە لە كەركوك بە تای خوێنبەربون.

ئەوەشی خستۆتەڕو، حاڵەتێكی نوێی توشبون بە تای خوێنبەربون لە پارێزگای كەركوك تۆماركراوە كە كچێكە لە یەكێك لە تاقیگە پزیشكییەكان كاردەكات و رەوانەی چاودێری وردكراوە.

بەگوێرەی ئامارەكان كە رۆژی دوشەممە لەلایەن وەزارەتی تەندروستیی عێراقەوە بڵاوكراونەتەوە، لە ماوەی ئەمساڵدا تاوەكو ئێستا 19 كەس توشی تای خوێنبەربون بون كە دوانیان لە كەركوك گیانیان لەدەستداوە، ئەوەی ئەمڕۆ دەبێتە سێیەم حاڵەتی گیانلەدەستدان و توشبوەكەش دەبێتە بیستەم حاڵەتی توشبون.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×