لیو جون، کونسوڵی گشتی چین لەهەولێر
وەک دەزانن ماوەیەکی باش بوو، بواری «زیرەکیی دەستکرد» لەلایەن کۆمەڵێک کۆمپانیای زەبەلاحی ڕۆژئاواییەوە قۆرخ کراوبوو. ئەم کۆمپانیایانە، کە خاوەنی سەرچاوەی دارایی زۆر گەورەن، ملیارەها دۆلاریان خستۆتە گەڕ بۆ لێکۆڵینەوە و پەرەپێدانی "زیرەکیی دەستکرد".
ئەو نیشاندان و دەرکەوتنە گەورەیەی "دیپسیك" پەرەسەندنێکی بەرچاو بوو لە تێکشکاندنی قۆرخکاری و بزاوتێکی ئێجگار گەورە بوو لەو شەپۆلە گۆڕانکارییانەی لە دنیای تەکنەلۆژیای جیهانی و پنتە جیاوازەکانی دیکەی ژیاندا دێنەئاراوە. وەک دیپلۆماتکارێکی چینی، من ئەمە تەنها وەک هەنگاوێکی تەکنەلۆژیایی نابینم، بەڵکو وەها دەیبینم هەنگاوێکی بەرەوپێشبردن بێت بۆ سیستەمێک کە ژینگەی «زیرەکیی دەستکرد» لە دنیادا فراوانتر و دادپەروەرتر بکات.
ئاستەنگەکانی قۆرخکاری لە پەرەپێدانی "زیرەکیی دەستکرد"
ماوەیەکی باش بوو، بواری «زیرەکیی دەستکرد» لەلایەن کۆمەڵێک کۆمپانیای زەبەلاحی ڕۆژئاواییەوە قۆرخ کراوبوو. ئەم کۆمپانیایانە، کە خاوەنی سەرچاوەی دارایی زۆر گەورەن، ملیارەها دۆلاریان خستۆتە گەڕ بۆ لێکۆڵینەوە و پەرەپێدانی زیرەکیی دەستکرد،ئەو کۆمپانیا قۆرخکارانە، داتایەکی زۆریان کۆکردۆتەوە، باشترین بەهرەمەندەکانیان لە هەموو گۆشەیەکی جیهانەوە بۆخۆیان ڕاکێشاوە، ژێرخانێکی بەهێزی تەکنەلۆژییان دروست کردووە. ئەمانە بوونە هۆی دروستکردنی مۆدێلێکی پێشکەوتووی زیرەکیی دەستکرد، کە زۆرجار تەنانەت لە دەست زۆرینەی دامەزراوەکاندا نامێنێت، ئەمە چ لە وڵاتە پێشکەوتووەکان و چ لە وڵاتە گەشەسەندووکاندایشدا هەمان دۆخ هەیە.سروشتی قۆرخکاری ئەم پەرەپێدانە کاریگەرییەکی نەرێنی زۆری هەبووە. هەروەک ئەوەی لەنێو ئەم تۆڕەدا نوێکاری خنکێندراوە، چونکە خودی سیستەمەکە وەها داڕێژراوە کە کارمەند و توێژەرە باشەکان لە بازنەی دەرەوەی ناوەندە تەکنۆلۆژییە نەریتییەکان لە تێکۆشاندان وخەریکی ڕکابەرایەتین. ئەم سنووردارییەی ڕکابەری، خێرایی پێشکەوتنی دەستکردی هێواشتر کردووەتەوە، بەتایبەت لەوەدا کە دەبوو ڕێگە بە کۆمەڵێک بیرۆکە و ڕێبازی جۆراوجۆر بدرایە هەتا سیستەمەکە گەشە پێبدەن و کارەکە تەنها لەسەر یەک ڕێنباز و ئایدیا نەڕۆیشتایە. لەگەڵ ئەوەشدا، تێچووی زۆری دەستڕاگەیشتن بە تەکنەلۆژیای دەستکرد، کەلێنێکی دیکەی لە بواری پێشکەوتنی دیجیتاڵی دروست کردووە، ئەمەش هۆکارە بۆ ئەوەی وڵاتانی گەشەسەندوو و کۆمپانیا بچووک و مامناوەندەکان لە پێشبڕکێی زیرەکیی دەستکرد دوابکەون، هەر بۆیە ناتوانن سوود لە توانای گۆڕانکاری ئەم تەکنەلۆژیایە وەربگرن بۆ پەرەپێدانی خۆیان.
دیپسیك: وەک چرایەک بۆ گۆڕانکاری
"دیپسیك"،لەئێستادا وەک تێکدەرێکی ئەرێنیی بەهێز سەریهەڵداوە، کە بەرەنگاری پارادایمی هەنووکە و نوێترین پێشهات دەبێتەوە. لە ڕێگەی تەکنیکی داهێنەرانە و ڕێبازێکی بەرهەمهێنەرانەتر لە ڕووی سەرچاوەوە، توانیویەتی مۆدێلی پێشکەوتووی دەستکرد پەرە پێبدات. یەکێک لەو لایەنانەی کە ستایشی زۆری لێدەکرێت لە "دیپسیك"ئەوەیە کە بەردەوام سەرنجی لەسەر ئەوەیە کە تەکنەلۆژیای دەستکرد بەبێ جیاوازی و بۆ هەمووان بەردەست بخات.مۆدێلەکانی زیرەکیی دەستکردی "دیپسیك"بە شێوەیەک دیزاین کراون، کە لەسەر هاردیوێری کەمترین توانای نەرمەئامێرەکان کار بکەن، ئەمەش بە بەراورد بە هەندێک لە هاوتاکانی خۆی لەو بوارەدا. لەڕاستیدا ئەم پێشکەوتنە بۆ ئەوەیە کە ئێستا هەر تاکێکی کۆمەڵگە، یان کۆمپانیا بچووک و مامناوەندەکان، تەنانەت دامەزراوەکانیش لەو ناوچانەدا کەو ناوچانەدا کە خزمەتگوزارییەکانی بواری ئایتی تێیاندا سنووردارە، بتوانن سوود لە توانا پێشکەوتووەکانی زیرەکیی دەستکرد وەربگرن، کە هەرێمی کوردستانی عێراق، یەکێکە لەو ناوچانە، کە ڕەنگە ژێرخانی تەکنەلۆلۆژیای کۆمپیوتەری بەشێوەیەکی باڵا سنووردار بێت.تەکنەلۆژیای "دیپسیك"جیهانێکی سەرچاوەی زانیارییە بۆخۆی، ئێستا بازرگانییە ناوخۆییەکان دەتوانن چات بۆتی خزمەتگوزاری کڕیاری زیرەکیی دەستکرد بەکاربهێنن، کە پەرەپێدراوە و زۆر زیرەکانە کاردەکات، هەروەک دەتوانن بەڕێوەبردنی کۆگا و شوێنەکانیان لەڕێی هەمان سیستەمەوە باشتر بکەن، لەگەڵ ئەوەشدا شیکاری وردی بازاڕ ئەنجام بدەن، کە ئەو ئەرکانە پێشتر لە توانای ئەواندا نەبوون.
بەرەنگاری و ڕەتکردنەوە: سنووردارکردنە ناڕەواکان
لە ماوەی ڕابردوودا، هەندێک وڵات دەستیان کردووە بە سەپاندنی مەرجی سنووردارکردن لەسەر بەکارهێنانی "دیپسیك"ئەم کردارانە نەک تەنها کورتبینی و دەستەوەستانییە، بەڵکو بنەمایەکی باوەڕپێکەری لۆجیکیشییان نییە.یەکێک لەو مشتومڕە باوانەی لەلایەن بانگەشەکارانی سنووردارکردنی "دیپسیك"ەوە بەڕێوەدەچێ، ئەوەیە کە پێی دەوترێت "نیگەرانیی ئەمنی". بەڵام تەکنەلۆژیای دەستکرد بەگشتی، لەوانە "دیپسیك"،تەنها ئامرازێکی سوودگەیاندنی زانیارییە، چۆنییەتی بەکارهێنانی ئامرازەکە، کاریگەرییەکەی دەردەخات، نەک خودی پلاتفۆڕمەکە. هەروەک چۆن چەقۆ دەتوانرێت بۆ چێشتلێنان یان زیانگەیاندن بەکاربهێنرێت، لەکاتێکدا تۆ بە خراپ بەکارتهێنا، تۆمەتبارکردنی خودی چەقۆکە کارێکی نالۆژیکییە.بەڕێوەبەرانی "دیپسیك"بە مۆدێلێکی وەها سەرچاوەمەندیان کردووە، کە زیان بە کەس نەگەیەنێت، میکانیزمەکانی لە شوێنی خۆیدایە بۆ دڵنیابوون لە ئاسایشی داتا و بەکارهێنانیان لە چێوەیەکی ڕەوشتبەرزیی باشدا. ئەم پلاتفۆڕمە بەردەوام وردبینی ئەمنیی توند و چاکسازی بەردەوامی تێدا دەکرێت لەپێناو پاراستنی داتای بەکارهێنەر و تایبەتمەندییەکان.مشتومڕێکی دیکە لەبارەی "دیپسیك"پەیوەستە بە "پاراستنی ئابووری"یەوە، کە وا دەردەکەوێت هەندێک وڵات نیگەرانن لەوەی کە هەڵکشانی "دیپسیك"زیان بە پیشەسازییە پەیوەندیدارەکانی کاری دەستیی نێوخۆییان دەگەیەنێت، بەڵام ئەم دیدگایە ناتوانێت وەڵامدەرەوەیەکی دڵپەسەندی سەردەمیانە بێت. لە سەردەمی جیهانگیریی ئێستادا، سنووردارکردنی بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا و زیرەکیی دەستکردی پێشکەوتوو، بەنموونە وەک "دیپسیك"تەنها دەتوانێت خێرایی دەستگەیشتن بە پێشکەوتنە گشتییەکانی بواری پیشەسازی لە جیهاندا واڵا بکات، واتا لە جیاتی ئەوەی هانی نوێگەری بدات، ئەوەشمان بیرنەچێت ڕێوشوێنەکانی دەستگرتن بە شێوازە نەریتییەکانەوە، وا دەکات کە ژینگەیەکی بازاڕی کەمتر کارا و کەمتر ڕکابەرانە بێت.
تێکشکاندنی بەربەستەکانی بەردەم دەستپێگەیشتنی زیرەکیی دەستکرد
تێچوون و لایەنی ماددی بەربەستێکی سەرەکیین بۆ دەستگەیشتن بە زیرەکیی دەستکرد، "دیپسیك"هەنگاوی بەرچاوی لەم بوارەدا ناوە. بە ڕێکخستنی پرۆسەی پەرەپێدانێکی ستراتیژیی کاریگەر، خزمەتگوزارییەکانی زیرەکیی دەستکرد بە نرخێکی کەمتر لەو نرخەی کە لەلایەن دامەزراوە قۆرخکارەکانەوە دەخرێتە ڕوو پێشکەش دەکات. ئەم کەمکردنەوەی نرخە گۆڕانکارییەکی گەورەیە، بە تایبەتی بۆ باشووری جیهان،لە بواری پەروەردەدا، قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق ئێستا دەتوانن سوود لە ئامرازەکانی فێربوونی "دیپسیك"وەربگرن کە زمانەکەی پەرەپێدراو و پێشکەوتووە. ئەم ئامرازانە دەتوانن یارمەتی خوێندکاران بدەن لە باشترکردنی شارەزایی زمانیان، چ کوردی بێت، چ عەرەبی، چ ئینگلیزی. هەرزانی ئەم ئامرازانە ئەوە دەخاتە ڕوو کە ژمارەیەکی زیاتری خوێندکار دەتوانن چێژ لە ئەزموونی فێربوونی تایبەت وەربگرن، لە کۆتاییدا دەبێتە هۆی باشتربوونی ئەنجامە پەروەردەییەکان،لە کەرتی تەندروستی، تەکنەلۆژیای "دیپسیك"دەتوانرێت بۆ شیکردنەوەی وێنەی پزیشکی بەکاربهێنرێت. بەتایبەت لەو ناوچانەدا کە خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان زۆر سنووردارن، دەستنیشانکردنی نەخۆشی بە یارمەتی زیرەکیی دەستکرد دەتوانێت هاوکاری پزیشکەکان بێت بە زوویی و وردی نەخۆشییەکان دەستنیشان بکەن. سروشتی هەرزانی چارەسەرەکانی "دیپسیك"،وا دەکات کە بۆ کلینیک و نەخۆشخانە نێوخۆییەکان گونجاو بێت کە ئەم تەکنەلۆژیایە وەربگرن، بەمەش کوالیتی خزمەتگوزارییەکانی تەندروستی بەرز دەکەنەوە.
پەرەپێدانی نوێگەری و هاوکاری جیهانی
هەروەها هەڵکشانی "دیپسیك"،بووەتە هۆی ئەوەی سیستەمێکی پەرەپێدانی دەستکردی هەمەجۆرتر و هاوکارانەتر بۆ مرۆڤایەتی بەردەست بێت، ئەمەش بە تێکشکاندنی ئاستەنگەکانی چوونە ژوورەوە، هانی بەشداری خەڵکی لە هەموو جیهان داوە. ئەم هەمەجۆریی بەشداربووان ڕازاوەییەکی دەوڵەمەندی بیرۆکە و دیدگە دەهێنێتە ئاراوە.لە هەرێمی کوردستانی عێراق، پەرەپێدان و توێژینەوە لەڕێی زیرەکیی دەستکرد ئێستا سەکۆیەکی باشە و زۆرێک بۆ پەرەپێدانی بەهرەکانیان سوودی لێ وەردەگرن. بەشداربوان دەتوانن لەسەر تەکنەلۆژیای "دیپسیك"،بینای ئاوات و دڵخوازییەکانی خۆیان دروست بکەن، بە خواستی خۆیان بیان دەستکاری دەکات، بەتایبەت بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییە ناوخۆییەکان و ڕۆڵیان هەبێت لە بەشداریکردنیان لە زەخیرەکردنی زانیارییەکان بۆ سەر زیرەکیی دەستکرد لە جیهاندا. ئەمەش نەک تەنها لێهاتووییە پەیوەندیدارەکانی زیرەکیی دەستکرد لەناو کۆمەڵگەی کوردیدا پەرەپێدەدات، بەڵکو زیرەکیی دەستکردی جیهانییش دەوڵەمەند دەکات بە زانیار و گەڕان بۆ دۆزینەوەی گرفتە ناوچەییەکان،بۆ نموونە، پەرەپێدەرانی کورد دەتوانن چارەسەری بنەمادار بە زیرەکیی دەستکرد بەرهەم بهێنن، بەتایبەت لە بواری پاراستن و بەرزکردنەوەی زمانی کوردی و کلتوورەکەی. ئەوان دەتوانن ئامرازی وەرگێڕانی زمانیی وردتر بۆ زاراوەکانی کوردی پەرە پێبدەن یان دەستپێشخەری پرۆژەکانی پاراستنی میراتی کلتووری بکەن بە بەکارهێنانی زیرەکیی دەستکرد بۆ دیجیتاڵکردن و شیکردنەوەی شوێنەوە مێژووییەکان.
ڕوانین بەرەو داهاتوو: ئاستەنگەکان و دەرفەتەکان
لە کاتێکدا هەڵکشانی "دیپسیك"،هەنگاوێکی گەورەی بەرەو پێشچوونە، هەندێک ئاستەنگیش هەن کە دەبێت چارەسەر بکرێن. نیگەرانییەکان دەربارەی تایبەتمەندیی داتا، ئاسایش و کاریگەرییە ئەخلاقییەکانی زیرەکیی دەستکرد، هەموویان ڕەوان، پێویستیان بە سەرنجی هەموو کۆمەڵگەی بەڕێوەبەریی زیرەکیی دەستکرد هەیە، لەوانە دیپسیك. وەک دیپلۆماتکارێکی چینی، من بانگەشەی هاوکاری نێودەوڵەتی دەکەم لە داڕشتنی چوارچێوەیەکی ئەخلاقی ڕێکخراو بۆ دڵنیابوون لەوەی کە سوودەکانی زیرەکیی دەستکرد جێکەوتە دەبن، بەبێ سازشکردن لەسەر ئەم لایەنە گرنگانە،سەرباری ئەوەش، لەگەڵ ئەوەی بازاڕی زیرەکیی دەستکرد زیاتر و زیاتر ڕکابەری بۆ پەیدا دەبێت، پێویستە "دیپسیك"،بەردەوام بێت لە نوێگەری. ئەمەش بە بەرزکردنەوەی ئاستی کارایی مۆدێلەکانی، فراوانکردنی مەودای بەکارهێنانەکان، و بەهێزکردنی هاوبەشە جیهانییەکان لەخۆدەگرێت. چین، بە پابەندبوونی بۆ هەماهەنگیی لەگەڵ تەواوی جیهان، ئامادەیە پشتگیری "دیپسیك"و نوێگەری دیکەی زیرەکیی دەستکرد بکات لە هەوڵەکانیان بۆ داهاتوویەکی دەستکردی فراوانتر و پێشکەوتووتر،لە کۆتاییدا، هەڵکشانی "دیپسیك" پەرەسەندنێکی بەرچاوە کە توانای تێکشکاندنی قۆرخکارییەکانی ئێستای ئەم بوارەی هەیە، ئەم تەکنەلۆژیایە زیاتر بەردەست و هەرزان دەکات لە ئاستی جیهانیدا، ژینگەیەکی دەستکردی هەمەجۆرتر و نوێخوازتر پەرە پێدەدات،بۆ ناوچەکانی وەک هەرێمی کوردستانی عێراق و باقی جیهان دەرفەتی نوێ بۆ گەشەی ئابووری، پەرەپێدانی کۆمەڵایەتی و پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا دەڕەخسێنێت. لەکاتێکدا ئێمە بۆ داهاتوو دەڕوانین، من گەشبینم بەوەی کە لە ڕێگەی هاوکاری و نوێگەرییەوە، زیرەکیی دەستکرد دەتوانێت هێزێک بێت بۆ چاکە و خۆشگوزەرانی بۆ هەموو گۆشەیەکی جیهان.