شاندی ئیمڕاڵی له‌ هه‌ولێرەوە: مزگێنیمان بۆ كورد و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێیه‌
  2025-02-17       607       

شاندی ئیمڕاڵی له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌ هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، پرسی کورد، بوەتە پرسێکی هەرێمی و نێودەوڵەتی، هەمو وڵاتانی ناوچەکە گفتوگۆ لەسەر چارەکردنی پرسەکە دەکەن، دەشڵێت، "مزگێنیان بۆ كورد و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێیه‌ و ئه‌مڕۆ ده‌گه‌نه‌ سلێمانی و له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌.

ئاوێنە: کەسکین بایندەر، هاوسەرۆکی پارتی هەرێمە دیموکراتەکان (دەبەپە) ئەمڕۆ دوشەممە لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا بە ناوی شاندەکەوە قسەی کرد و ڕایگەیاند "کۆبونەوەکان لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، زۆر باش بون و کاریگەریی ئەرێنییان لەسەر بەرەوپێشچونی پرۆسەی نوێی ئاشتی لە تورکیا و باکوری کوردستان دەبێت".

ئاماژەی بەوەشكرد، "گەلی کورد هیوادارە لەسەر بنەمای دیموکراسی و دادپەروەری پرۆسەی نوێی ئاشتی ڕابگەیەنرێت. بە دڵنیاییەوە چارەسەرکردنی پرسی کورد لە تورکیا و باکوری کوردستان، کاریگەری ئەرێنی لەسەر پارچەکانی دیکەی کوردستان و تەنانەت ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش دەبێت."

کەسکین بایندەر باسی لەوەشكرد، "پرسی کورد، بوەتە پرسێکی هەرێمی و نێودەوڵەتی، هەمو وڵاتانی ناوچەکە گفتوگۆ لەسەر چارەکردنی پرسەکە دەکەن، بەڵام هەڵوێست و ڕۆڵی بەرپرسانی کورد، لە هەمو ئەوانەی دیکە کاریگەریی زیاترە".

ئەوەشی خستەڕو، "مزگێنیان بۆ كورد و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێیه‌ و دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی كۆبونه‌ته‌وه‌ ئه‌مڕۆ ده‌گه‌نه‌ سلێمانی و له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌".

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×