بەپێی وتەی هاوڕێ تۆفیق بریكاری یاسایی سەرۆك كۆماری عێراق، دادگای فیدڕاڵی بۆ تەوتینی مووچەكانیان فەرمانبەران ئازادن، لە بانكی حكومی یان ئەهلی تەوتین بكەن".
ئاوێنە: لەبارەی ئەوەی د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق داوایكردبوو وەزارەتی دارایی بەغدا پابەند بكرێت بە دابەشكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و بە بانكیكردنی مووچەكانیان بۆ ئەم داوایە هاوڕێ تۆفیق، بریكاری یاسایی سەرۆك كۆمار وتی "سوپاس بۆ دادگای فیدراڵی. بەندە وەکو بریکاری قانونی بەڕێز سەرۆک کۆمار. ئەمڕۆ لە دانیشتنی دووەەمی دادگا ئامادەبوین، لەسەر داواکاری یاسایی ئێمە، داوای ژمارە ١٢ی فیدراڵی؛ دادگا بریاریدا. بە دووپاتکردنەوەی بریاری پێشووی دادگای فیدراڵی و پابەندکردنی تەوتین بەپێی رێنمایی تەوتینی بانکی مەرکەزی لەرێگای وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم و فەرمانبەران ئازادن لە هەڵبژادنی بانکی حکومی، یان ئەهلی".
ئەو راشیگەیاند "سەرۆک کۆمار داکۆکیکاری هەردوو حکومەتی فیدراڵ و هەرێم دەبێت بۆ هەمیشە. سەربەرزبوین بە داکۆکۆیکردن لە مافی موچەخۆرانی وڵاتەکەمان".
پوختەی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی:
- تەوتینكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەبێت بە گوێرەى رێکارەكانی حكومەتی فیدراڵی بێت.
- پێویستە تەوتینی مووچە بە هەماهەنگی نێوان وەزارەتى دارایی فیدراڵ و وەزارەتى دارایی حکومەتى هەرێمى کوردستان بێت.
- پێویستە ئازادى بدرێتە فەرمانبەر لە دیاریکردنى ئەو بانکەى خۆى دەیەوێت تەوتینی مووچە بكات.