٢٢٩ پارێزەری ئێران داوای ڕاگرتنی دەستبەجێ سزای لەسێدارەدانی پەخشان و وریشە و شەریفە دەکەنو دەڵێن سزای ئەو ژنانە کاریگەری لەسەر هەستی جیاکاریی لە نێو هاوڵاتییانی کورددا دەبێت.
ئاوێنە: ٢٢٩ پارێزەری ئێران دژی پەسەند کردنی سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی و شەریفە محەمەدی نامەیەکیان ئاڕاستەی سەرۆکی دادوەری ئێران کردووە کە تێیدا هاتووە، داوای ڕاگرتنی دەستبەجێی سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی و شەریفە محەمەدی دەکەین، دەبێت دووبارە پێداچوونەوە بە کەیسەکانیان بکرێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، سزای لەسێدارەدانی ئەو سێ ژنە نەک تەنها پێچەوانەی بنەماکانی ئیسلام و مرۆڤایەتی و مافەکانی مرۆڤە، بەڵکو پێچەوانەی پابەندییە نێودەوڵەتییەکانی ئێرانە سەبارەت بە مافی ژیان و پرۆسەی یاسایی.
دەشڵێن، ئەو سێ ژنە لە لێواری مەرگدان و جێبەجێكردنی سزای لەسێدارەدانەكەیان کاریگەری لەسەر هاوسۆزی نەتەوەیی و هەستی جیاکاری لە نێو هاوڵاتییانی کورددا دەبێت.