نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێم و بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری پێشوی عێراق لە كۆبونەوەی نێوانیاندا تاوتوێی چەند پرسێك دەكەن و دەڵێن، پێویستە پەلە بكرێت لە پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم.
ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی هەرێم، پاشنیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری پێشوی عێراق کرد‌و بارودۆخی ناوخۆی هه‌رێم و هه‌وڵه‌کانی پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی حکومه‌ت و دۆخی گشتیی عێراقیان تاوتوێ کرد، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی دوایین پێشهاته‌کانی ناوچه‌که، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
ئەوەش خراوەتەڕو "هه‌ردولا به پێویستیان زانی په‌لە له دامه‌زراندنی کابینه‌ی داهاتوی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بکرێت، هه‌روه‌ها داکۆکی‌یان له گرنگیی بەهێزکردنی لێکگەییشتن و هه‌ماهه‌نگی و هاریکاریی نێوان لایەنە سیاسییه‌کان له عێراق و هه‌رێمی کوردستان کرد، بە جۆرێک کە خزمەت بە سەقامگیریی وڵات و بەرژەوەندیی هاوڵاتیان بکات."