ئاسایشی سلێمانی 8 كەسی لەسەر بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆو لایڤی نەشیاو دەستگیركرد
  2025-02-17       7014       

ئاسایشی سلێمانی هەشت كەسی لەسەر خراپ بەكارهێنانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەستگیركرد كە "لەڕێگەی گرتە ڤیدیۆیی و لایڤەکانیان بابەتی نەشیاویان بڵاوکردوەتەوە"، بەپێی زانیارییەکانی ئاوێنە "فەرمانی لەفەو مام لەتیف" دوو کەسی دیاری نێو دەستگیرکراوەکانن.

 

ئاوێنە: دەزگای ئاسایشی هەرێم، كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا وتی"بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، بەمەبەستی بەرەنگاربونەوەی بڵاوکراوە نەشیاوەکان، بەبڕیاری بەڕێز داواکاری گشتی، 8 تۆمەتباری خراپ بەکارهێنانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی دەستگیرکرد."

وتوشیەتی"تۆمەتباران لەڕێگەی گرتە ڤیدیۆیی و لایڤەکانیان بابەتی نەشیاویان بڵاوکردوەتەوە و کاریگەری نەرێنییان لەسەر تاک و خێزانەکان هەبوە."

ئاماژەی بەوەشداوە "لەسەر داوای هاوڵاتییان بۆ زیاتر پاراستنی بەها کۆمەڵاتییەکان، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، دوای بەدواداچون و دەستنیشانکردنی شوێن و ناسنامەی ئەو تۆمەتبارانەی کە لەتۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لەگرتە ڤیدیۆیی و لایڤەکانیاندا ڕەفتاری دور لە نەریت و ڕەوشتی کۆمەڵایەتییان بڵاودەکردەوە دەستگیرکران و ڕوبەڕوی یاسا کرانەوە."

هێمای بۆ ئەوەش كردوە "لە هەڵمەتی بەرەنگاربونەوەی بڵاوکراوە نەشیاوەکان، دەزگای ئاسایشی هەرێم بەپێی یاسا و بەبڕیاری دادوەر ڕوبەڕوی خراپ بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەبێتەوە و لەپێناو تێکنەدانی شیرازەی کۆمەڵگا."

 

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×