دوای تێپەڕبوونی دوو مانگ بەسەر رووداوەکانی سوریا و رووخانی رژێمەکەی ئەسەد، ئەسما ئەسەد خانمی یەکەمی پێشووی سوریا هاتەدەنگ.
ئاوێنە: ئەسما ئەسەد، لە چەند پۆستێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاوکردووەتەوە رایگەیاند، “دوای ماوەیەک لە بێدەنگی، ئێستا کاتی ئەوەیە سەرلەنوێ دەستپێبکەینەوە، هیوا و گۆڕانکاری ناوەستن”.
لە پۆستێکی دیکەدا ئەسما ئاماژەی بەوەکردووە، لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا بەردەوام پابەندبووە بە بێدەنگییەوە بە تایبەت لە پرسە سیاسییەکاندا و لە داهاتووشدا هیچ دەستوەردانێک ناکات.
هاوکات باسیلەوەکردووە، سوریا بە هەموو جوانی و مێژووەکەیەوە لە دڵیدا دەمێنێتەوە و هیوای ئایندەیەکی باشی خواستووە.
ئەسما ئەسەد هاوسەری بەشار ئەسەد سەرۆکی پێشووی سوریا، ماوەی چەند ساڵێکە تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بووە، بە وتەی حافز ئەسەدی کوڕە گەورەی، لە کاتی رووداوەکانی سوریا ناوبراو نەشتەرگەری چاندنەوەی مۆخی بۆ کراوە و لە مۆسکۆ لەژێر چاودێریی پزیشکیدا بووە.