بانكى ناوه‌ندیی مووچه‌ى مانگى 12 یه‌كلایی ده‌كاته‌وه‌
  2025-02-19       444       

سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایی له‌ په‌رله‌مانى عیراق رایگه‌یاند، داوامان له‌ بانكى ناوه‌ندیی عیراق كردووه‌ بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى مووچه‌ى مانگى 12.

ئاوێنە: لەمبارەیەوە عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عبراق رایگەیاند: "بۆ مووچەى مانگى 12ـى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان داواى داتامان لە دیوانى چاودێریى دارایى عیراق و بانکى ناوەندیى عیراق کردووە".

ناوبراو وتیشى: "له‌ رێگه‌ى ئه‌و دوو دامه‌زراوه‌یه‌ شێوازى خه‌رجكردنى پاره‌ى بۆ هه‌رێم بۆ مووچه‌ى مانگى 12 یه‌كلایی ده‌كه‌ینه‌وه‌".

جێی باسە ساڵى رابردوو به‌غدا 441 ملیار دینارى بۆ هه‌رێمى كوردستان ناردووه‌ بۆ مووچه‌ى مانگى 12 به‌ڵام هه‌رێم مووچه‌ى مانگى 11ى ساڵى رابردووى پێداوه‌.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×