کۆشکی سپی بڵاویکردەوە، ئیلیۆن مەسک ملیاردێری ئەمریکی بەشێک نییە لە تیمی وەزارەتی لێهاتوویی بە شێوەیەکی کردارەکی، بەڵكو تەنها راوێژکاری دۆناڵد ترەمپە.
ئاوێنە: ئەمڕۆ چوارشەممە ئیدارەی کۆشکی سپی ئەمریکا بڵاویکردەوە ئیلیۆن مەسک ملیاردێری ئەمریکی بەشێک نییە لە تیمی وەزارەتی لێهاتوویی بە شێوەیەکی کردارەکی، بەڵكو تەنها راوێژکاری دۆناڵد ترەمپە.
بڵاوکردنەوەی ئەم روونکردنەوەیە لە کۆشکی سپییەوە لە پاش داوایەکی یاسایی ژمارەیەک لە داواکاری گشتیی سەر بە دیموکراتەکان دێت کە رایانگەیاندبوو “نابێت دەستی بە داتا فیدڕاڵییەکان بگات”.
بەهۆی نەبوونی بەڵگەوە، دادگا داوای یاسایی ئەو داواکارە گشتییانەی رەتکردەوە.
لەدوای دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ وەک سەرۆکی ئەمریکا ئیلیۆن مەسک بووەتە یەکێک لەو رووخسارانەی زۆرترین دەرکەوتنی هەیە.
ناوبراو هەفتەی رابردوو رایگەیاند، ئەگەر ئەمریکا بودجەی کەمنەکاتەوە مایەپووچ دەبێت.