نوێنەری ترەمپ بۆ سودانی: نیشانی جیهانی بدە كە سەرۆك وەزیرانی یان نا
  2025-02-19       655       

ئادەم بۆهلەر، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری بارمتەکان راگەیاند، "ئێستا دەفتەێك لەبەردەم محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراقدایە بۆ ئەوەی بە جیهانی نیشاند بدات كە سەرۆك وەزیرانە یان نا". مەبەستی نوێنەری ترەمپ دیاریكردنی چارەنوسی ئیلیزابێس تسورکۆڤ، ئەو لێکۆڵەرە ئیسرائیلی-ڕوسییەیە كە لە عێراق ڕفێندراوە.

ئاوێنە: ئادەم بۆهلەر، لەپەڕەتی تایبەتی خۆی لە پلاتفۆڕمی "X" گرتەیەکی ڤیدیۆیی ئیلیزابێس تسورکۆڤ-ی دوبارە بڵاوکردەوە و نوسیویەتی، "ئەمە چیرۆکی ئەلیزابێس تسورکۆڤە، ئێستا سەرۆک وەزیرانی عێراق دەرفەتێکی بۆ ڕەخساوە کە نیشانی جیهان بدات کە ئایا بەڕاستی سەرۆک وەزیرانە یان نا".

ئەوە یەكەمجار نیە كە نێردەكەی ترەمپ لەبارەی سودانیەوە قسەدەكات و ڕۆژی 6ی ئەم مانگەش ڕایگەیاندبو، "ئیلیزابێس تسورکۆڤ، خوێندکارێکی زانكۆی پرینستۆنە بەبارمتەگیراوە لە عێراق، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بەڵێنی درۆی داوە لەبارەی ئازادكردنی، بەڵام ئێستا بۆ سەرۆك ترەمپ دەركەوتون".

ئادەم بۆهلەر، هەڕەشی ئەوەشی كردبو، "ئەگەر ئیلیزابێس نەگەڕێتەوە بۆ نیشتمان، یان ئەوەتا سودانی ناتوانێت و پێویستە دوربخرێتەوە، یان لەوە خرپتر تێوەگلاوە، هەروەها پێویستە هەر ئێستا ئیلیزابێس بگێڕنەوە بۆ نیشتمان".
 
لە مانگی (ئایار/5) ساڵی 2023، دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل ڕایانگەیاند، "ئیلیزابێس تسورکۆڤ کە لە عێراق بێسەروشوێن بوە، لەلایەن گروپی چەكداری حزبوڵای عێراقیەوە کە ئێران پاڵپشتی دەكات، دەستبەسەر کراوە".

ئیلیزابێس تسورکۆڤ لە مانگی (كانونی دوەم/1) ساڵی 2022، بە پاسپۆرتی ڕوسی گەشتی بۆ عێراق كردوە و بە مەبەستی  ئامادەکردنی دکتۆراكەی و توێژینەوەی ئەکادیمی بەناوی زانکۆی پرینستۆن لە ئەمریکا.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×