لیژنەی دارایی: مووچە بە تەواوی زامنکراوە و مەترسی لەسەر نییە
  2025-02-19       168       

سەرۆک و ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکەنەوە کە سەبارەت بە کورتهێنانی دارایی دروستبوون و جەخت دەکاتەوە لەوەی مووچە بە تەواوی زامنکراوە.

ئاوێنە: ئەمڕۆ چوارشەممە، عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران بە ڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاند، مووچە بە تەواوی زامنکراوە و ئەو دەنگۆیانە ڕاست نین کە باس لە بێتوانایی حکومەت دەکەن لە دابینکردنی مووچەدا.

عەتوانی لەگەڵ ئەوەی جەختیکردەوە کە هیچ گرفت بۆ مووچە دروست نابێت، دانیشینا بەوەی ئاستەنگ بۆ دابینکردنی خەرجیی پرۆژە نوێ و بەردەوامەکان و شایستە داراییەکانی پارێزگاکان دروست بووە.

لای خۆشیەوە جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، مووچە بە تەواوی پارێزراوە و مەترسی لەسەر نیەە.

وتیشی: “ئەو دەنگۆیانەی لە میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەکرێنەوە سەبارەت بەوەی حکومەت ناتوانێت مووچە دابین بکات ڕاست نین و ئامانجیش لێیان دروستکردنی پشێوییە”.

ئەم لێدوانانە دوای ئەوە هاتن کە دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە کە تەیف، سامی وەزیری دارایی لە نووسراوێکیدا بۆ محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق باسی لەوە کردووە گرفتی دابینکردنی پارە دروست بووە و بە پێویستیزانیوە کە سەرچاوەی داهات زیات بکرێت.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×