کۆى بارانبارین ئەمساڵ لە سلێمانى ئاشکراکرا
  2025-02-17       669       

بڕى بارانى 24 کاتژمێرى رابردوو و کۆى بارانبارینى ئەمساڵ ئاشکراکرا.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتیى ئاوى سلێمانى رایگەیاند، لە 24 کاتژمێرى رابردوودا 13.3 ملیم باران لە ناو شارى سلێمانى باریووە.

ئەوەشى خستەڕوو، کۆى گشتیى بارانبارین لە ئەمساڵدا گەیشتووەتە 269.6 ملیم.

لە شەوى رابردووەوە شەپۆلێکى بەفر و باران سلێمانى و دەوروبەرى گرتووەتەوە، بەفر شاخەکانى ئەزمەڕ و گۆیژە و ناوچەکانى دەوروبەرى گرتووەتەوە و بارانیش لەناو شار.

© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×