به‌گوێره‌ى زانیاریى میدیا عێراقیه‌كان، گۆڕێکی بەکۆمەڵ دۆزراوه‌ته‌وه‌و گومانده‌كرێت تەرمی پێشمەرگەی تێدابێت، سه‌رچاوه‌یه‌كى فه‌رمى هه‌رێمى كوردستانیش زانیاریى ئاشكراده‌كات.
ئاوێنە: یاسین کەریم بەڕێوەبەری پەیمانگەی پزیشکی دادوەری هەرێم ئاشكرایكردوه، گۆڕێکی بەکۆمەڵ لەحەویجە دۆزراوەتەوەو گوماندەکرێت ڕوفاتی پێشمەرگەی تێدابێت.
ئه‌م هه‌واڵه‌ش له‌كاتێكدایه، پێشتر باس لەشەهیدبونی چەندین پێشمەرگە بەدەستی تیرۆریستانى داعش‌و گروپه توندڕه‌وه‌كانى دیكه كراوه لەناوچەکە لەساڵی 2014دا.