كەناڵی فۆكس نیوز رایدەگەیەنێت، دەزگایەكی نهێنی سەربە وەزارەتی بەرگری ئێران، كە بەرپرسە لە پەرەپێدانی ئەتۆمی لەژێر پەردەی بەرنامەیەكی بۆشایی ئاسمانیدا كاردەكات.
ئاوێنە: كەناڵی فۆكس نیوز سەبارەت بە پەرەپێدانی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران بەشێوەیەكی نهێنی ڕاپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە و ئاشکرایکردووە "ئێران پێكهاتەكانی بەرنامە ئەتۆمییەكەی لەژێر پەردەی پڕۆژەی بازرگانی و بەرنامەی بۆشایی ئاسمان دەشارێتەوە، هاوکات زانیارییەكان ئاماژە بەوە دەكەن، ڕێكخراوی داهێنان و لێكۆڵینەوەی بەرگری (SPND) كە دەزگایەكی نهێنی سەربە وەزارەتی بەرگریی ئێرانە، لەچوارچێوەی دوو شوێنی سەرەكیدا چالاكانە كار دەكات، كە بریتین لە ناوەندی بۆشایی ئاسمانی شەهرود و سایتی سێمنان".
هەر لە راپۆرتەکەدا ئەنجومەنی نیشتمانیی بەرگری ئێران رایگەیاندووە "SPND لەچەند مانگی ڕابردوودا هەوڵەكانی خۆی بۆ دروستكردنی كڵاوەی ئەتۆمی لە شوێنەكانی شەهرود و سێمنان چڕتر كردووەتەوە".
رونیشکراوەتەوە "ئێران لە مانگی ئەیلوولی ٢٠٢٤ مووشەک قائیم - ١٠٠ بۆ بۆشایی ئاسمان بۆ ئەوە مەبەستە هەڵداوە، ئەو مووشەکە بەشێوەیەك درووستكراوە كە توانای هەڵگرتنی كڵاوەی ئەتۆمی هەبێت".
ئەمە لەكاتێكدایە، ئێران چاوەڕوانی ئەمریكا و وڵاتانی ئەوروپا دەكات، بۆ دەستپێكردنەوەی دانوستانەكان سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی تاران.
