بڕیار وایه وەزارەتى دارایی هەرێم، ڕێنمایی بۆ خەرجکردنى پاداشتى خانەنشینی بەگوێرەى یاساى ژمارە 9ـى ساڵى 2014 دەربکات، سه‌رچاوه‌یه‌كیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "سه‌رجه‌م ئه‌وه‌ى ده‌كرێت له‌خزمه‌تى خانهنشینانهو پێشتر نه‌بوه".
ئاوێنە: سەرچاوەیەک لەبەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی سلێمانى بەمیدیاى نزیك له‌یه‌كێتیى وتوه، "بەگوێرەى یاساکە پێویستە خانەنشینانیی ڕاژەى شارستانى کە خزمەتیان لە 25 ساڵ زیاترە لەفەرمانگەکانى خۆیان شەش موچەیان بۆ خەرجبکرێت، لەبەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینىیش 12 موچەیان وەک پاداشتى خانەنشینى بۆ خەرجدەکرێت، کە ئەمە پێشتر نەبوە، وەزارەتى دارایی‌ش ئاگاداری کردونەتەوەو ڕێنمایی نوێ بۆ ئەو بابەتە دەردەکات".
به‌وته‌ى سەرچاوەکە، "ئەوانەى خزمەتییان کەمترە تەنها شەش مانگ موچەى بنەڕەتییان بۆ خەرجدەکرێت".
ئه‌و سەرچاوەیە وتویهتى:"خانەنشینانى هێزەکانى ئاسایشى ناوخۆ، هاوشێوەى پێشوتر لەفەرمانگەکانى خۆیان شەش مانگ موچەى موڵەتى کۆکراوەو 12 مانگ موچەى تەواو لەبەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینى وەردەگرن".
بەگوێرەی ڕێککەوتنی هەولێرو بەغدا، ئەو خانەنشینانەی تەمەنیان گەیشتوەتە 60 ساڵ‌و 25 ساڵ خزمەتیان هەیە، وەزارەتی دارایی فیدراڵ 12 موچەیان بۆ خەرجدەکات، ئەوانی دیکە کە شەش موچەیان پێدەدرێت دەکەوێتە ئەستۆی حکومەتی هەرێم".
ڕۆژى 15ی ئەم مانگە حکومەتى هەرێم بڕیاریدا بۆ دیاریکردنى تەمەنى خانەنشینیی فەرمانبەران، یاساى ژمارە 9ى ساڵى 2014ى خانەنشینى عێراق، لەهەرێمى کوردستان بەرکاربکات کە لەدایکبوانى سێ ساڵ پێکەوە خانەنشین دەکرێن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ش وه‌زاره‌تى دارایی عێراق ئاشكرایكردوه، زیاتر له 29 هه‌زار فه‌رمانبه‌رى هه‌رێمى كوردستان به‌گوێره‌ى ئه‌و یاسایه خانه‌نشین ده‌بن.