بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە لە زۆربەی ناوچەکان نمەباران و لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەکانیشدا بەفر دەبارێت، بەڵام لە ناوچە سنوورییەکانی باکوور و ڕۆژهەڵات ڕێژەکەی زیاتر دەبێ.
ئەوەشی خستەڕوو کە لە شاری سلێمانی بۆ ماوەیەکی کورت تێکەڵەى بەفر و باران دەبارێت، ڕوونیشیکردەوە کە لەکاتەکانی ئێوارە کاریگەری ئەم شەپۆلە کەم دەبێتەوە و لە درەنگانی شەودا کاریگەری کۆتایى دێت و ئاسمان بەرەو ساماڵ دەگۆڕێت.
کەشناسی ڕاشیگەیاند پلەی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو نزم دەبێتەوە بە جۆرێک لە ناوچە شاخاوییەکان تا 10 پلە دادەبەزێت.
سەبارەت بە سبەینێ سێشەممەش، کەشناسی ڕایگەیاند ئاسمان ساماڵ و سارد دەبێت لەگەڵ دروست بوونی شەختە زیاتر لەناوچە بەرزەکان و بەیانیەکەشی ئەگەری دروستبوونی تەم هەیە.