بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانی لە داڤۆس، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، گەیشتە سویسراکە ئەمساڵ بە دروشمی (هاریکاریی لە پێناو سەردەمی زیرەکدا) لە ڕۆژانی 20 بۆ 24ـی 1ـی 2025 بەڕێوەدەچێت.
بڕیار وایە، لە میانی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندەکەدا، سەرۆکی حکومەت، زنجیرەیەک دیدار لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرۆک و سەرۆک وەزیران و بەرپرسانی باڵای وڵاتانی جیهان ئەنجام بدات و "دەرفەتەکانی برەودان بە هاریکاریی لەگەڵ هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکات ، بەتایبەتی لەبوارەکانی ئابووری و بازرگانی و وەبەرهێناندا."