نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا و فەرماندەی گشتیی ھەسەدە لە ڕۆژئاوای کوردستان کۆبوونەوە و باسیان لە شەڕی داعش کرد.
ئاوێنە: تۆبیاس تونکڵ، نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا سەبارەت بە کۆبوونەوەی لەگەڵ مەزڵوم عەبدی بەم شێوەیە لە تۆڕی ئێکس زانیاری بڵاوکردەوە.
تۆبیاس تونکڵ بڵاوی کردەوە، لەگەڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک کۆبوونەوە و بارودۆخی ئێستای سووریایان تاوتوێکردووە.
دەشڵێت: کورد بە باشترین شێوە دەتوانێت ماف و بەرژەوەندییەکانی خۆی لە دیمەشقەوە لە ڕێگەی دیالۆگی ناوخۆیی سووریاوە دەستەبەر بکات.