بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی لە 11ی 1 تا 17ی 1ی 2025، زیاتر لە 11 ملیار دینارە كە 87%ی نەختینەیە.
ئاوێنە: بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجەو هەردو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی لە 11ی 1 تا 17ی 1ی 2025، زیاتر لە 11 ملیارو 580 ملیۆن و 204 هەزار دینارە.
هەر بەگوێرەی ماڵپەڕەكە، لەو بڕە 10 ملیارو 82 ملیۆن و 272 هەزار دیناری واتە 87%ی نەختینەیەو هەروەها 1 ملیار و 497 ملیۆن و 932 هەزار دیناری واتە 13%ی بەشێوەی چەكەو مەقاسە سفرە.