سەرۆك وەزیرانی نوێی سوریا دیاریكرا
  2024-12-09       624       
وێنەی محەمەد بەشیر كە وەك سەرۆك وەزیرانی نوێی سوریا دیاریكرا

دەستەی تەحریری شام، "محەمەد بەشیر"ی وەك سەرۆك وەزیرانی نوێی سوریا راسپارد بۆ پێكهێنانی حكومەت بۆ قۆناغی راگوزەر.

ئاوێنە: بەگوێرەی پێگەی كەناڵی ئەلجەزیرە، راسپاردنی محەمەد بەشیر بە سەرۆك وەزیرانی نوێی سوریا، دوای كۆبونەوەیەكی نێوان ناوبراو و ئەبو محەمەد جۆلانی، سەرۆكی دەستەی تەحریری شام و محەمەد جەلالی، سەرۆك وەزیرانی حكومەتی رژێمی پێشو هاتوە.

محەمەد بەشیر، لەدایكبونی ساڵی 1983ی پارێزگای ئیدلبی سوریایە، خاوەنی بڕوانەی ئەندازیاریی كارەباو ئەلیكترۆنی و هەروەها بڕوانامەی شەریعە و یاسایە.

ناوبراو لەو سەردەمی گروپە چەكدارەكان كاتێك كۆنترۆڵی پارێزگای ئیدلبیان لەدەستدابو و حكومەتێكیان بەناوی "حكومەتی رزگاری" دامەرزاندبو، سەرەتا بەڕێوەبەری كاروباری كۆمەڵەكان و پاشان وەزیری گەشەپێدان و دواتر كرایە سەرۆكی حكومەتەكە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×