وه‌زیری پلاندانان: ئه‌وه‌ی له‌ ڕۆژانی 20 و 21 سه‌رژمێر بكرێت، خه‌ڵكی ڕه‌سه‌نی ناوچه‌كانه‌
  2024-11-20       126       


د. دارا ڕه‌شید، وه‌زیری پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی ئاماره‌كانی سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ هێڵن و ئه‌وه‌ی له‌ ڕۆژانی 20 و 21ی سه‌رژمێر بكرێت، خه‌ڵكی ڕه‌سه‌نی ناوچه‌كانه‌، دەشڵێت، سەرژمێری دەبێتەهۆی ئەوەی چیتر یاری بە پشکی کورد نەکرێت.

ئاوێنه‌: د. دارا ڕه‌شید ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، سوپاسی ده‌سته‌ی ئاماری سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و تیمه‌كانی سه‌رژمێری كرد كه‌ له‌ماوه‌یه‌ی كه‌مدا توانیویانه‌ ئاماده‌كاریه‌كان ته‌واوبكه‌ن و ده‌ستبكه‌ن به‌ پڕۆسه‌ی سه‌رژمێری گشتی، وتی، "ئه‌وانه‌ی له‌ رۆژانی 20 و 21ی مانگ سه‌رژمێر ده‌كرێت به‌ خه‌ڵكی ئه‌سڵی ئه‌و ناوچانه‌ داده‌نرێت".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌ مێژه‌ عێراق چاوه‌ڕوانی سه‌رژمێری ده‌كات و وه‌كو هه‌رێمی كوردستانیش له‌ زوه‌وه‌ پێشوازیان له‌ سه‌رژمێری كردوه‌، ئه‌م سه‌رژمێریه‌ قه‌باره‌ی كورد له‌ عێراقدا دیاریده‌كات و واده‌كات به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان چیتر به‌ میزاجی سیاسی و ئاڕاسته‌كان یاری پێنه‌كرێت.

د. دارا ڕه‌شید باسی له‌وه‌شكرد، به‌هۆی ئه‌م سه‌رژمێریه‌وه‌ داتای زۆر ورد ده‌ستده‌كه‌وێت كه‌ ده‌توانرێت له‌ داهاتودا پلانی باشی بۆ دابنیرێت، چونكه‌ ئه‌وانه‌ی پێشتر كه‌ كراون ته‌نها روپێو بوه‌ به‌ڵام سه‌رژمێری واده‌كات ئامار و داتای ورد له‌به‌ر ده‌ستبێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×