به‌یانی ئه‌مڕۆ سه‌رژمێری گشتی چڕ له عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكرد و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ڕاگه‌یه‌ندراوه و هاوڵاتیان له ماڵه‌كانیاندا ده‌مێننه‌وه و چاوه‌ڕوانی تیمی سه‌رژمێری ده‌كه‌ن بۆ تۆمارکردنی ناوی خێزانەکانیان.
ئاوێنه: له ڕۆژی 16ی ئه‌م مانگه‌وه سه‌رژمێری سه‌رتاسه‌ری له هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌ستیپێكردوه و لە فۆرمێکی سادەی یەک لاپەڕەییدا پرسیارەکان بریتی بون لە ناوی سەرۆک خێزان، ژمارەی ئەندامانی خێزان و ناوی سیانییان، پەیوەندیی خێزانیان، رەگەز (نێر یان مێ)، رۆژ و مانگ و ساڵی لەدایکبون.
ئه‌مڕۆ و سبه‌ی پێنجشه‌ممه تیمه‌كانی سه‌رژمێری ده‌گه‌نه ماڵه‌كان و ڕوبەڕو لەگەڵ خێزانەکان دادەنشین و زانیارییەکان بە کارتی نیشتمانی بەراورد دەکەن.
شوان جەبار، یاریدەدەری سەرۆكی ژوری ئۆپراسیۆنی سەرژمێری گشتیی دانیشتوان لە هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، خەڵكانێكی زۆر هاوكاری تیمەكانی سەرژمێری دەكەن و داواكارین لە ماوەی یەكێك لە ئەندامانی خێزانەكە لە ماڵەوەبن بۆ ئەوەی تیمەكان لە كاتی سەردانی كردنیاندا كارەكان تەواو بكەن.
لەدوای ڕۆژانی 22ی مانگەوە، خولێكی دیكە دەكرێتەوە بۆ كارمەندەكان و دوای تەواوبونی خولەكە، دەستدەكرێت بەو قۆناغە و پرسیارەكان هەندێكی تایبەتە بابەتی خۆشگوزەرانی و كەلوپەلەكانی ناو ماڵ، ئەوە بۆ مەبەستەیە دەوڵەت پلانێكی هەبێت دیاریكردنی هەژاری و خۆشگوزەرانی.
سه‌رژمێری ئه‌مساڵ له‌كاتێكدایه له ساڵی 1957وه سه‌رژمێری گشتی و سه‌رتاسه‌ری له عێراق و هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامنه‌دراوه.