بە هەر بیانوویەک ناوی کەسێک تۆمارنەکرێت بژمێر لەکارەکەی دوور دەخرێتەوە
  2024-11-19       296       

ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووک ڕایگەیاند، هەر بژمێرێك ناوی هەر ماڵ و كەسێك بە بیانووی جیاوازەوە تۆمار نەكات لە كارەكەی دووردەخرێتەوە.

ئاوێنە: دكتۆر ئەحمەد كەركوكی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووک سەبارەت بە تۆمارنەکردنی ناوی هەر هاوڵاتییەک لە لایەن بژمێرەکانەوە بەم شێوەیە زانیاری بڵاوکردەوە: هەر بژمێرێک ناوی هەر ماڵ و كەسێك بە بیانووی جیاوازەوە تۆمار نەكات ڕاستەوخۆ بە بڕیاری پارێزگاری كەركووک لە كارەكەی دووردەخرێتەوە.

دەشڵێت، پێویستە لەسەر هەموو كوردێكی ڕەسەن هەست بە بەرپرسیارێتی بكەن و بگەڕێنەوە بۆ شارەكانی خۆیان و ناوی خۆیان تۆماربكەن.

ئەوەش لە كاتێكدایە بڕیارە ڕۆژانی 20 و 21ی ئەم مانگە پڕۆسەی سەرژمێری گشتی لە عێراق و هەرێمی كوردستان بەڕێوەبچێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×