کامێرای چاودێری لە ناوپاسی خوێندکاران دادەنرێت
  2024-11-05       380       

بەئامانجی زانینی کاتی هاتن و چوونیان و چەند کات دەخایەنێت، لە سلێمانی کامێرای چاودێری لەناو پاسی خوێندکاران و قوتابیان دادەنرێت.

ئاوێنە: ئەمڕۆ سێشەممە، ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، دانا عوسمان، نوێنەری هاتووچۆ لە لیژنەکانی قایمقامیەتی راگەیاند: لە ماوەیەکی نزیکدا، هەموو پاسەکانی هاتووچۆی خوێندکاران لە سلێمانی، کامێرای چاودێرییان تێدا دادەنرێت.

دەشڵێت: ئامانجی دانانی ئەم کامێرایانە بۆ دیاربوونی کاتی هاتووچۆی قوتابیان و خوێندکارانە، تاوەکو بزانرێت هاتن و چوونیان چەند کات دەخایێنێت، لە کوێ دەردەچن و بۆ کوێ.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×