سزای لهسێدارەدانی ئاروین قارەمانی (ناتانل)، هاوڵاتیی بەندکراو لە بەندیخانەی دیزڵئاوای کرماشان و ئەندامی کۆمەڵگای جوەکانی کوردستان، جێبەجێکرا، ناوبراو لە تهمهنی 18 ساڵییهوه بەتۆمەتی کوشتن، دەستبەسەركرا و سزای له سێدارەدانی بەسەردا سەپێنرا.
ئاوێنه: ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكردهوه، بەرەبەیانی ئهمڕۆ دوشەممە سزای له سێدارەدانی ئاروین قارەمانی، بەندکراوی تەمەن 20 ساڵ و خەڵکی شاری بۆکان، دانیشتوی شاری کرماشان جێبەجێکرا، داواکاری گشتیی شاری کرماشان هەواڵی لە سێدارەدانی ئەو بەندکراوەی ڕاگەیاندوە.
جێبەجێکرانی سزای لهسێدارهدانی ئاروین قارەمانی لە کاتێکدایە کە دەوترێت جێبەجێکردنی سزای ناوبراو، لە ناو ناکۆکیەکانی حکومەتی ئێران و ئیسرائیل وەک تۆڵەکردنەوە لەلایان کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە دژی لایەنی بەرامبەر بەکار بوە.
ئاروین قارەمانی لە نێوان دەمەقاڵەیەکدا تۆمهتباركرا به كوشتنی ئەمیر شوکری، هاوڵاتی مسوڵمان، دواتر دەستبەسەركرا و لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای لهسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرا.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو دهلێت، "ئەو هاوڵاتییە کوردە جوە، لە ماوەی دەستبەسەربونیدا لە ژوری تاکەکەسی بوە و بەهۆی پەیڕەوەکەی ڕێگری لە گواستنەوەی بۆ بەندی گشتی کراوە".