مەلا بەختیار: ئەگەر زوو حکومەتێکی بنکە فراوان دانەمەزرێ، زیانی بۆ هەرێمی کوردستان هەیە
  2024-11-04       286       

مەلا بەختیار لەشاری دۆرتمۆندی ئەڵمانیاوە لەبارەی دۆخی کوردستان ڕایگه‌یاند، "ئەگەر زوو حکومەتێکی بنکە فراوان دانەمەزرێ، زیانی بۆ هەرێمی کوردستان هەیە"، ده‌شڵێت:"ئەگەر سەرکردایەتی سیاسیی کوردستان قۆناغی ڕابردووی ململانێکان جێنەهێڵێ‌و بەرزنەبێتەوە بۆ ئاستی نوێی سیاسەتی نێودەوڵەتی ئێستا، کوردستان زیانی گەورە دەکات".

ئاوێنە: مه‌لا به‌ختیار ده‌ڵێت:"ئەگەر حکومەتیش دابمەزرێ‌و نەتوانێ دەستووری هەمیشەیی بنووسێ، نەتوانێ هێزی پێشمەرگە یەکبخات، نەتوانێ سەرچاوەی دارایی ڕێکبخاتەوەو دژی گەندەڵی یاسا دانەڕێژێ، بێگومان کابینەی دەهەمیش ناتوانێ کێشە بنچینەییەکانی کوردستان چارەسەربکات".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌، "هەمان سیناریۆ بێزارکەرەکەی کابینەکانی پێشوو دوپاتدەبێتەوە، بەڵکو ئەمجارە مەترسی زیاتریش سەرهەڵدەدات".

هۆشداریشده‌دات‌و ده‌ڵێت: "ئەگەر سەرکردایەتی سیاسیی کوردستان قۆناغی ڕابردووی ململانێکان جێنەهێڵێ‌و بەرزنەبێتەوە بۆ ئاستی نوێی سیاسەتی نێودەوڵەتی ئێستا، کوردستان زیانی گەورە دەکات‌و متمانەیەکی زۆری پشتیوانیە نێودەوڵەتیەکان لەدەستدەدات".

ئه‌وه‌شى وتووه‌، "نەخشەی سیاسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەگۆڕانکاریدایە‌و جیهانیش بەرەو جەنگی دووەمی سارد ئاراستە دەکرێ".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×