بانكی TBI، ئەمشەو یەكشەممە، لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت، گرێبەستێمكان لەگەڵ پڕۆژەی هەژماری من ئیمزاكرد بۆ تەوتینكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان.
ئاوێنە: بانكی TBI، كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوەكەیدا دەڵێت، بانكەكەیان گرێبەستێكی لەگەڵ پڕۆژە هەژماری من ئیمزاكردوە كە تایبەتە بە تەوتینكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان.
بانكەكە وتوشیەتی، گرێبەستەكە لەنێوان بانكەكەیان و حكومەتی هەرێم كوردستان ئیمزاكراوە، ئەوەش بەپێی بڕیارەكانی دادگای باڵای فیدراڵی و پاڵپشت بە بڕیارەكانی سەرۆك وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی لەبارەی پێویستی بەشداریكردنی بانكی TBI لە پڕۆسەی تەوتینكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان.
بانكی TBI وردەكاری گرێبەستەكەی نەخستۆتەڕو.