بەرەی گەل: بەڵگەی زۆرمان هەیە كە ئامێری عەدو فەرزی ئەلیکترونی دەنگی پوچەڵ کردۆتەوە
  2024-11-03       285       

ناوەندی هەڵبژاردنی بەرەی گەل رایگەیاند، تانەیان لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان داوەو بەڵگەی زۆریان هەیە كە ئامێری عەدو فەرزی ئەلیكترۆنی (pcos)، دەنگی پوچەڵە كردۆتەوە کە ژمارەی دەنگە پوچەڵەکان لە شاری سلێمانی نزیکەی 5 کورسییە.

ئاوێنە: ناوەندی هەڵبژاردنی بەرەی گەل لە راگەیەندراوێكدا وتی، دوای راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کورستان، ئەوان لەماوەی 2 رۆژدا تانەیان ئاڕاستەی دەستەی دادوەرانی هەڵبژاردن کردوە كە چەند خاڵێكیان لە تانەكەدا خستۆتەڕو.

بەرەی گەل وتویەتی، ئامێری عەدو فەرزی ئەلیکترۆنی (pcos) ئەم ئامیرە زۆر کۆن و لەساڵی 2016 بەهیچ شێوەیەک بەکارناهێنرێت و بەتایبەت کاتیک لەوڵاتی فلپین و قیرغستان بەکارهات کە تەزویری زۆری تیادا کرا، کارگەی بەرهەمهێن و فرۆشیار لە هیچ وڵاتیک نوسینگەیان نییە.

وتوشیەتی" ئامیری عەدو فەرزی ئەلیکترونی pcos بەڵگەیەکی زۆرمان هەیە کە دەنگی پوچەڵ کردۆتەوە، دوای پشکنینەوەی دوبارە لە مەرکەزی وردبینی (مەرکەزی تدقیق) لە بنکەی 127408 و لە ویستگەی ژمارە (5) 116 وەرەقەی دەنگدانی پوچەڵ کردوە، تەنیا 29 دانەیان پوچەڵ بون و باقیەکەی تری بە هەر هۆیەک بێت جهازەکە پوچەڵی کردۆتەوە. کە ژمارەی دەنگە پوچەڵەکان لە شاری سلیمانی نزیکەی 5 کورسییە."

ئەوەشی خستۆتەڕو"دوای راگەیاندنی ئەنجامەکان لەلایەن سەرۆکی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی عێراقەوە سەرنجماندا کە هەڵبژاردنەکە شەفاف نەبو تەزویری زۆری تیابو لە بەشی سوفتوێری جهازی (پی کۆس)و دەنگی راستەقینەی حزبەکەمان داوە بە حزبی جێبەجێکاری پلانەکە، دەنگی پوچەڵی کردوە بە دەنگی راستەقینە بۆ حزبی دەسەڵاتدار، چەندین سەبەبی تر کە پەیوەندی هەیە بە پاکی پرۆسەی هەڵبژاردن گومانی خستە سەر تەواوی ئەنجامەکان."

جەختیشی كردۆتەوە"بەردەوام دەبین لە ئاشکراکردنی ئەو ساختەکارییەی لەدەنگی دەنگدەرانی هەرێمی کوردستاندا کراوە لەئاست متمانەی ئەو دەنگدەرانە دەبین کە لە سەر سندوقەکانی دەنگدان دەنگیان دا بۆ گۆڕانکاری و کۆتاییهێنان بەو زوڵم و نادادپەروەرییە لەلایەن حزبە دەسەڵاتدارەكانی هەرێمەوە دەکرێت."

دەقی راگەیەندراوەكە:

دوای راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کورستان ناوەندی هەڵبژاردنی بەرەی گەل لەماوەی 2 رۆژدا تانەی ئاراستەی دەستەی دادوەرانی هەڵبژاردن کرد کە خۆی لەم خالانە دەبینێتەوە:

-1 لەرۆژی دەنگی دەنگدانی تایبەت و دەنگدانی گشتی دا، خروقاتی و سەرپێچی رینمایەکانی کۆمسیون کرا، بە بردنە ژوورەوە مۆبایل بۆ ناو بنکەی دەنگدان، کۆمسیون هیچ ئیجرائاتیکی بەرامبەر بەمە نەکرد، و مۆبایل برایە ژوورەوەو هەڕەشە وزەبرو زەنگی گەورەیان بەرامبەر بەدەنگدەران بەکارهێنا، ئەمەش وای کرد دەنگدەران بترسن و دەنگەکانیان بە نهینی نەمێنێتەوە.

-2 لەبەردەم هەر بنکەیەکی دەنگدانی تایبەت و گشتی دا هێزێکی زۆری ئەمنی بڵاوکراونەوە بۆ چاوسورکردنەوەو چونە ژوورەوەی ئاسایش و بە دەمانچەوە بۆ هەڕەشەکردن لە دەنگدەران.

-3 لەبەردەم هەر بنکەیەکی دەنگدانی تایبەت و گشتی دا لەلایەن حزبی دەسەڵاتدارەوە خێمەو مێزێکی زۆریان داناوە کە بۆ ترساندن و هەڕەشەکردن و سەیرکردنەوەی دەنگی ئەو کەسانەیە کە چونەتە ژوورەوە و دەنگیان داوە بە حزبی دەسەڵاتدار.

-4 ئامیری عدو فرز ئەلیکترۆنی (pcos) ئەم ئامیرە زۆر کۆن و لەساڵی 2016 بەهیچ شێوەیەک بەکارناهێنریت و بەتایبەت کاتیک لەوڵاتی فلپین و قیرغستان بەکارهات کە تەزویری زۆری تیادا کرا، کارگەی بەرهەمهێن و فرۆشیار لە هیچ وڵاتیک نوسینگەیان نیە. ئامیرەکە لەدو بەش پێکهاتوە لە هاردوێرو سۆفتوێر کە قابیلن بۆ ئەوەی هاك بکرێن یان ئەمری پێبدەیت لەرێگای فلاش میموری.

ئەنجامدانی تەزویر بەم رێگایانەیە

ا/ دەنگە راستەقینەکانی پوچەڵ کردوە کە کۆمسیون بڵاوی نەکردۆتەوە هۆکارەکەی چی بوە زیاتر لە 239000 دەنگی پوچەڵ کردوە.

ب/ لەرۆژی 2024/10/26 بە ئامادەبوانی سەرۆکی کۆمسیون و پەرلەمانتارەکانی عێراق بەتاتبەت مثنی ئەمین و بەشداری بریکارانی قەوارە سیاسییەکان لیکۆڵینەوەیان کردوە لە جیهازێك کە دوبەشە (هاردوێرو سوفتوێر) کۆمسیون تەنها زانیاری لەسەر بەشی هاردوێر بو بەڵام هیچ زانیارییەکیان لەسەر سوفتوێر پێنەداوین .

-5 ئامیری عدو فرزی ئەلیکترونی pcos بەڵگەیەکی زۆرمان هەیە کە دەنگی پوچەڵ کردۆتەوە، دوای پشکنینەوەی دوبارە لە مەرکەزی وردبینی (مەرکەزی تدقیق) لە بنکەی 127408 و لە ویستگەی ژمارە (5) 116 وەرەقەی دەنگدانی پوچەڵ کردوە، تەنیا 29 دانەیان پوچەڵ بون و باقیەکەی تری بە هەر هۆیەک بێت جهازەکە پوچەڵی کردۆتەوە. کە ژمارەی دەنگە پوچەڵەکان لە شاری سلیمانی نزیکەی 5 کورسییە.

6- لەدوای راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکە چاوەڕێ بوین (تقاطع بصمات) بکرێت لەنیوان هەمو پارێزگاکانی عیراقدا بۆ ئەوەی لێکچوانی ئەو پەنجەمۆرانە ببینین بەڵام بەداخەوە نەکرا.

-7 هاوڵاتییەکی زۆر نەیانتوانی بەشداری دەنگدان بکەن بەهۆکاری ئەوەی پەنجەمۆریان نیە، وەرنەگرتنی پەنجەمۆرەکان بەهۆکاری ئەوەی ئامێری وەرگرتنی پەنجەمۆرەکان لەکاتی تۆمارکردندا کوالێتییان زۆر خراپەو هەروەها ئامیری خوێندنەوەی پەنجەمۆر لەسەر ئامیری تەحقق بەهۆی خراپی کوالیتییەوە هاوڵاتیەکی زۆریان بێبەش کرد لەدەنگدان.

-8 لەدوای راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکە چاوەڕێ بوین ژمارەی ئەو کەسانە بڵاوبکرێتەوە کە بەبێ پەنجەمۆر دەنگیان داوە بەڵام نەکرا.

-9 لەرێنمایی کۆمسیۆن هاتوە کەسانی نەخوێندەوار دەتوانن دەنگیان بۆ بدرێت لەلایەن خزمەکانیانەوە تاکو دەرەجەی 4 کە ئەمەش لەلایەن کارمەندی کۆمسیونەوە قورسە یەکلایی بکرێتەوە، بۆیە لەلایەن حزبی دەسەڵاتدارەوە لەرۆژی دەنگدان هێزەکانی ئاسایشیان دانابو کە بچنە ژورەوە لەگەڵ هاوڵاتیان و بێ ویستی خۆیان دەنگیان بۆ درا.

-10 دوای راگەیاندنی ئەنجامەکان لەلایەن سەرۆکی کۆمسیونی هەڵبژاردنی عیراقەوە سەرنجماندا کە هەڵبژاردنەکە شەفاف نەبو تەزویری زۆری تیابو لە بەشی سوفتوێری جهازی (پی کۆس)و دەنگی راستەقینەی حزبەکەمان داوە بە حزبی جێبەجیکاری پلانەکە، دەنگی پوچەڵی کردوە بە دەنگی راستەقینە بۆ حزبی دەسەڵاتدار، چەندین سەبەبی تر کە پەیوەندی هەیە بە پاکی پرۆسەی هەڵبژاردن گومانی خستە سەر تەواوی ئەنجامەکان.

ناوەندی هەڵبژاردنی بەرەی گەل رایدەگەیەنیت بەردەوام دەبین لە ئاشکراکردنی ئەو ساختەکارییەی لەدەنگی دەنگدەرانی هەرێمی کوردستاندا کراوە لەئاست متمانەی ئەو دەنگدەرانە دەبین کە لە سەر سندوقەکانی دەنگدان دەنگیان دا بۆ گۆڕانکاری و کۆتاییهێنان بەو زوڵم و نادادپەروەرییە لەلایەن حزبە دەسەڵاتدارەكانی هەرێمەوە دەکرێت.

ناوەندی هەڵبژاردنی بەرەی گەل

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×