وەزارەتی دارایی: پشتیوانی کەرتی تایبەت دەکەین بۆ بنیادنانی ئابوورییەکی نیشتمانی
  2024-11-03       142       

وەزیری دارایی و ئابووری لەگەڵ نوێنەری کارگەکانی ئاسن لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە رایگەیاند، هەموو پشتیوانیەکی کەرتی تایبەت دەکەین بۆ بنیادنانی ئابوورییەکی نیشتمانی.

ئاوێنه‌: وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بڵاویکردەوە: لە دیدارەکەدا وەزیری دارایی دوای ئەوەی گوێبیستی داواکاری نوێنەری کارگەکان بوو رایگەیاند: دوای دەستبەکاربوونیان لە وەزارەت لەسەرەتای ئەم کابینەیە، بەردەوام پشتیوان و هاوکاری کەرتی تایبەت بەگشتی و کەرتی پیشەسازی بوون لە پێناو بنیادنانی ئابوورییەکی نیشتمانی بەهێز لە هەرێمی کوردستان.

وەزیری دارایی وتیشی: لەماوەی چەند مانگی رابردوودا رێکكەوتنیان لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار لە حکومەتی عێراق کردووە بۆ کارئاسانی زیاتر بۆ کارگەکانی هەرێمی کورستان لە بواری باج و ئەستۆپاکی و دابینکردنی سوتەمەنی و کارئاسانی بۆ ساخکردنەوەی بەرهەمەکانیان.

نوێنەری کارگەکانی ئاسن و بەرهەمهێنانی شیش لەهەرێمی کوردستان، پشتیوانی و هاوکاریەکانی وەزیری داراییان بەرز نرخاند کە لە ماوەی رابردوو بەردەوام لەسەر هێل بووە بۆ چارەسەری کێشەکانیان، لەوانە دانانی باج لەسەر بەرهەمی شیشی هاوردە و رێگری لە هێنانی شیش بەڕێگای قاچاخ.

چی تر: داواشیان کرد وەزارەتی دارایی هەماهەنگی زیاتر لە گەڵ وەزارەتەکانی تر بکات بۆ زیاتر پشتیوانی لەبەرهەمی ناوخۆیی و بەرەو پێشبردنی کەرتی تایبەت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×