ژووری بازرگانی سلێمانی ڕایگەیاند: کۆمپانیایەکی چینی ئامادەیی خۆی بۆ دابینکردنی پاس بۆ هێڵەکانی ناوشاری سلێمانی دەربڕیوە
ئاوێنە: ئەمڕۆ یەکشەممە، ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد، دوای راگەیاندنی پرۆژەکەیان بۆ گۆڕینی پاسی هێڵی گەڕەکەکان کۆمپانیایەکی چینی ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ دابینکردنی پاسی کوالێتیی بەرز و گونجاو بۆ هاتوچۆکردن لە ناو شار و گەڕەکەکاندا.
ئاماژە بەوەسدراوە، ئارام بابان، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕیی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی ئەمڕۆ پێشوازیکرد لە عەبدولنور وانغ، بەڕێوەبەری فرۆشتنی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە کۆمپانیای ژونگ تونگ، بۆ دابینکردنی پاس.
بەپێی راگەیەندراوەکەی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی، کۆمپانیا چینییەکە ئامادەیی خۆیان دەربڕی بە دابینکردنی پاسی گونجاو بۆ پرۆژەکە و لەڕووی نرخیشەوە هاوکاریی تەواوی پرۆژەکە دەبن.