سەرۆكی لیژنەی فەتوای سلێمانی: دەتوانرێت لە بری زێڕ، برنج بكرێتە مارەیی بۆ كچان
  2024-11-02       239       

د. محەمەد پێنجوێنی، سەرۆكی لیژنەی فتوای سلێمانی رایگەیاند، لەڕوی شەرعەوە مارەیی بۆ كچان دیاری نەكراوە، دەتوانرێت زیو یاخود ئاڵتون یان برنج یان هەر شتێكی دیكە بكرێتە مارەیی بۆ كچان.

ئاوێنە: د. محەمەد پێنجوێنی، سەرۆكی لیژنەی فتوای سلێمانی لە لێدوانێكدا لەبارەی مارەیی كچانەوە ڕایگەیاند: مارەیی لەقورئانی پیرۆزدا دانراوە بەهەدیە، ئەو كوڕە دەیبەخشیت بەئافرەتەكە، لەبەرامبەر ئەو پڕۆسەیەی دەیەوێت دروستی بكات بۆ ئەوەی بەڵگە بێت لەسەرئەوەی دەیەوێت لەگەڵ ئەم ئافرەتە هاوسەرگیریی بكات لەسەر بنەمایەكی دروست.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە ساڵەكانی حەفتاكاندا زانایانی عێراق مارەییان كرد بە دو بەشەوە، بەشێكیان دانا بەحازرو بەشەكەی دیكەشیان بەقەرز بۆ ئاسانكاریی هاوسەران.

وتیشی، لەڕوی شەرعەوە بڕی مارەیی بۆكچان دیارینەكراوەو دەتوانرێت زیو یاخود ئاڵتون یان برنج یان خواردن یاخود هەرشتێكی دیكە بكرێتە مارەیی بۆ كچان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×