به‌پێی ئاماره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شتوگوزاری هه‌ڵه‌بجه، له‌ماوه‌ی دو رۆژه‌ی رابردودا 190 هه‌زار كه‌س سه‌ردانی ڤیستیڤاڵی هه‌نار و پاییزیان كردوه، پێشبینیش ده‌كرێت رێژه‌ی سه‌ردانیكه‌ر لەئەمڕۆدا كه كۆتا رۆژه بۆ 300 هەزار كه‌س به‌رزببێته‌وه.
ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی گه‌شتوگوزاری هه‌ڵه‌بجه له ئامارێكیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "له رۆژی یه‌كه‌می ڤیستیڤاڵی هه‌ناردا 80 هه‌زار گه‌شتیار سه‌ردانی ڤیستیڤاڵه‌كه‌یان كردوه".
ئەوەشی خستۆتەڕو "له رۆژی دوه‌میش 110 هه‌زار گه‌شتیار و سه‌ردانیكه‌ر سه‌ردانی فێستیڤاڵه‌كه‌یان كردوه و به‌وه‌ش رێژه‌ی سهدانیكهران بۆ 190 هه‌زار كه‌س به‌رزبوه‌ته‌وه".
پێشتریش، ئه‌رسه‌لان عابد، ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای رێكخستنی فێستیڤاڵی هه‌نار له هه‌ڵه‌بجه رایگه‌یاند، "زیاتر له 700 پیشه‌وه‌ر و خاوه‌ن باخ و جوتیار به‌شدارییان له فێستیڤاڵه‌كه‌دا كردوه و جگه له هه‌نار، سه‌رجه‌م به‌روبومه پایزییهكانیان خستوه‌ته‌ڕو".
وتیشی: "به‌راورد به ساڵی رابردو، ئه‌مساڵ ئاماده‌كاریی باشمان بۆ فێستیڤاڵه‌كه كردوه و ژماره‌ی به‌شداربوانی زیاتر بوه".