بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، بەهۆی جێبەجێکردنی داواکارییەکانی بەغدادەوە تا ئێستا لیستی مووچەی مانگی 10 نەنێردراوەتەوە بۆ بەغدا.
ئاوێنە: ئەو سەرچاوەیەک راگەیاند: بەهۆی جێبەجێكردنی داواكارییەكانی دارایی بەغدا لیستی مووچەی مانگی 10 تەواو نەكراوە و نەنێردراوەتەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە تا ئێستا مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هەرێم خەرج نەکراوە و بەپێی نوێترین لێدوانی ئیخلاس دلێمی، جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، ئەگەری هەیە سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەغدا مووچەی مانگی 10 رەوانەی هەرێم بکات.