وەزارەتی تەندروستی: رێژەی تووشبوون بە شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان زۆر لە جیهان کەمترە
  2024-11-01       164       

وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دڵنیایی دەدات لەوەی، "ڕێژەی تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە لە هەرێم زۆر كەمترە لەوەی جیهاندا هەیە."

ئاوێنە: ئەمرۆ هەینی 1ـی 11ـی 2024، لە ڕوونکردنەوەیەکدا وەزارەتی تەندروستی دەڵێت: لە چەند پەیج و دیجیتاڵ میدیا، بڵاوكراوەتەوە كە گوایە "هەر 53 خولەك جارێك كەسێك لە هەرێمی كوردستان تووشی شێرپەنجەدەبێت"؛ دەمانەوێت لێرەوە جارێكی تر بۆ هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستانی دووپات دەكەینەوە كە ڕێژەی تووشبوون بە شێرپەنجە لە هەرێمی كوردستان لە خوار ستانداردی جیهانییە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، كە بۆ هەر 100 هەزار كەس 151 كەس توشبووە، لە جیهان بۆ سەد هەزار كەس 191 كەسە، بەمەش لە جیهان بۆ هەر سەعاتێك دووكەس تووش دەبن، خۆشبەختانە لە هەرێمی كوردستان ڕێژەكە زۆر كەمترە، وە لە ژێر كۆنتڕۆڵدایە.

دەشڵێت، "هاووڵاتیانی خۆشەویست دڵنیادەكەینەوە كە پێویست ناكات بەو جۆرە هەواڵانە دڵگرانبن، كە لە پێناو كۆكردنەوە و لایك هەوڵی ترساندن و دڵەڕاوكێ بڵاو دەكەنەوە، ئەم جۆرە كارانەشیان دوورە لە مرۆڤایەتی و پێویست بە دڵە ڕاوكێی دروستكردن ناكات."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×