قائیمقامییەتی هەڵەبجە بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ لیژنەکانمان سەردانی مەیدانی فیسیڤاڵی هەناری هەڵەبجەیان کرد و دەست گیرا بەسەر بڕێکی زۆر لە هەنگوین، جگەری ڕێگە پێنەدراو، دانەوێڵە كە شیاوی بەكارهێنان نەبوون.
قائیمقامییەتی هەڵەبجە لەبارەی دەستگرتن بەسەر بڕێكی زۆر خواردنی نەشیاو بۆ بەكارهێنان لە فیستڤاڵی هەناری هەڵەبجە ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەمڕۆ لیژنەکانمان سەردانی مەیدانی فیسیڤاڵی هەناری هەڵەبجەیان کرد.
دەشڵێن، لەلایەن لیژنەكانمانەوە دەست گیرا بەسەر بڕێک جگەری ڕێگە پێنەدراو، بڕێکی زۆر گەنمی کوڵاو و بڕێكی زۆر هەنگوین.