مەشهەدانی پشتیوانی خۆی بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا دەربڕێت
  2024-11-01       220       

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ مەحمود مەشهەدانی، سەرۆكی تازە هەڵبژێردراوی پەرلەمانی عێراق ئەنجامداوەو مەشهەدانی پشتیوانی خۆی بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا دەربڕیوە.

ئاوێنە: مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم، ئەمڕۆ هەینی، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی ئێكس وتی"لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، پیرۆزبایم لە د. مەحمود مەشهەدانی کرد بە بۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و هیوای سەرکەوتنم لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست."

بەپێی قسەی مەسرور بارزانی، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا مەشهەدانی جەختی لە پیتشوانی خۆی بۆ جێبەجێكردنی دەستور و چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق كردۆتەوە.

شەوی رابردو لە گەڕی دوەمی دەنگداندا لە دانیشتنی پەرلەمانی عێراق، مەحمود مەشهەدانی بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران، وەك سەرۆكی نوێی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×