کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، وەزیری دارایی رەزامەندی دەربڕیوە بە پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ خەرجکردنی شایستە داراییەکانی کارمەندانی سەر سندووقەکانی دەنگدان لە رۆژی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان.
ئاوێنه: لە راگەیەندراوێکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکاندا هاتووە، تەیف سامی وەزیری دارایی رەزامەندی دەربڕیوە بە پێکهێنانی لیژنەیەک بە سەرۆکایەتیی بەڕێوەبەری خەزێنەی پارێزگاکان و بەڕێوەبەری دارایی و بەڕێوەبەری وردبینی و نوێنەری کۆمسیۆن بەمەبەستی کردنەوەی هەژماری کاتی بۆ خەرجکردنی شایستە داراییەکانی کارمەندانی سەر سندووقی دەنگدان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان.
ئاشکراشیکرد، لیستی ناوی کارمەندان و شایستە داراییەکانیان بۆ خەزێنەی پارێزگاکان دەنێردرێن بە مەبەستی خەرجکردنی پارەکە.