پەیامێك لە ئۆجەلانەوە بۆ خەڵکی کوردستان
  2024-10-24       1478       

عومەر ئۆجەلان لەگەڵ مامی کۆبووەوە. پەیامێکی عەبدوڵڵا ئۆجەلانی بە رای گشتی راگەیاند، عەبدوڵلا ئۆجەلان لە پەیامەکەیدا رایگەیاندووە، دەتوانێت کۆتایی بە پێکدادان و تووندوتیژی بهێنێت.

ئاوێنە: عومەر ئۆجەلان برازای عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە و پەرلەمانتاری دەم پارتی لە بازنەی رووها رۆژی پێنجشەممە لە ئێکسی یەکەمیدا رایگەیاندبوو، رۆژی چوارشەممە چوونەتە ئیمڕاڵی و رووبەڕوو دیداریان لەگەڵ ئۆجەلان کردووە. 
  
عومەر ئۆجەلان وردەکاریی دیدارەکەی لەگەڵ ئۆجەلان ئاشکرا کردووە و نوسیویەتی: "لە دیدارەکەدا ئۆجەلان بە گشتی تاوتوێی پێشهاتە سیاسییەکانی کرد و داوای کرد ئەم پەیامە بگەیەنمە رای گشتی کە گۆشەگیری بەردەوامە. ئەگەر هەلومەرج بڕەخسێت، هێزی تیۆری و پراکتیکیی ئەوەم هەیە ئەم دۆخە لە زەمینەی پێکدادان و تووندوتیژییەوە رابکێشم بۆ زەمینەیەکی یاسایی و سیاسی".
 
عومەر ئۆجەلان هەروەها رایگەیاندووە، کە عەبدوڵڵا ئۆجەلان تەندروستە و سڵاوی بۆ هەمووان هەیە
.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×